هەواڵی کوردستان ئێستا

لە فەرەنسا لەهەر 12 خولەكێكدا منداڵێك بزر دەبێت

لە فەرەنسا لەهەر 12 خولەكێكدا منداڵێك بزر دەبێت
لە فەرەنسا لەهەر 12 خولەكێكدا منداڵێك بزر دەبێت

2023-06-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێدە

دامەزراوەی مافەكانی منداڵان لەفەرەنسا راپۆرتێكی لەبارەی حاڵەتەكانی بزربوونی منداڵانی لەوڵاتەكەی بڵاویكردۆتەوە و ئامارەكانی تێیایدا بە شۆكهێنەر ناوبردووە.

راپۆرتەكە ئاشكرایكردوە: بەپێی زانیارییەكانی وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا لەماوەی ساڵی 2022 دا زیاتر لە 40 حاڵەتی بزربوونی منداڵان تۆماركراون و پۆلیس لێیان ئاگاداركراوەتەوە.

راشیگەیاندوە: هەرچەندە ژمارەكە لەچاو ساڵی 2021 كەمترە، بەڵام تا ئێستاش لەفەرەنسا لەماوەی هەر 12 خولەكێك دا منداڵێك بزر دەبێت.

راپۆرتەكە ئەوەشی خستووتەڕوو: 37.9 %ی حاڵەتەكانی بزربوون تەمەنیان لە 15 ساڵیدا بووە، 95 % ئەوانەن كەتەمەنیان زیاتر لە 15 ساڵییەوەیە، بەشێكیان بەئیرادە و ویستی خۆیان بزربوون ئەمەش دوای ئەوەی خۆیان بریاریان داوە لەنێو ماڵ وخێزانەكانیان هەڵبێن بەهۆی كێشە وناكۆكی لەگەڵ دایك وباوكیان دا.

بەپێی راپۆرتەكە، ئەو حاڵەتانەی كە تەمەنیان خوار 13 ساڵیەوەیە یان خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەشێوازێكی جیاواز مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت، و رێژەكەش لەنێوان كچ وكوڕ دا جیاوازی هەیە، كچان 56%ی ئەو حاڵەتانەی بزربوون لەفەرەنسا پێكدەهێنن وبە بزربوونێكی شوكهێنەر وجێگەی نیگەران بەناوبراوە.

سێیەكی حاڵەتەكانی بزربوونی منداڵان وهەرزەكاران تووشی ئیستیغلالی جنسی بۆنەتەوە، لەساڵی رابردوو هەڵمەتێكیان راگەیاند بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی بزربوونی منداڵان وهەرزەكارانی فەرەنسی بۆ دەرەوەی سنورەكانی ئەو وڵاتە وچوونیان بۆ وڵاتانی دراوسێ‌.

هەروەها جگە لەو حاڵەتانەش، حاڵەتی ڕفاندنیش لەزیادبوونە، كەبەشێكی ئەو حاڵەتانەش لەلایەن یەكێك لەدایك یان باوكەوە ئەنجامدەدرێت، 43%ی منداڵان لەلایەن یەكێك لەدایك وباوكانەوە دەكرێت وبۆ وڵاتێكی بێگانە دەرفێندرێت.