هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتی پێشمەرگە: لەبەر دوو هۆكار داعش دەستی بە هێرشكردن كردووەتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە: لەبەر دوو هۆكار داعش دەستی بە هێرشكردن كردووەتەوە
وەزارەتی پێشمەرگە: لەبەر دوو هۆكار داعش دەستی بە هێرشكردن كردووەتەوە

2020-04-07 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی لە  وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەبەر دوو هۆكار داعش جارێكی دیكە دەستی بە هێرشكردن كردووەتەوە، یەكەمیان نەخۆشیی كۆرۆنایان بە هەل قۆستووەتەوە و، دووەم هۆكاریش كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانانە لە عێراق.

لیوا باكر فەقێ ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "شەوی ڕابردوو داعش لە سنووری داقووق جارێكی دیكە دەستیان بە هێرشكردن كردووەتەوە، ئەمەش بۆ دوو هۆكار دەگەڕێتەوە، یەكەم نەخۆشیی كۆرۆنایان بە هەل قۆستووەتەوە و هەوڵ دەدەن بە شێوەی گرووپ كردەوە ئەنجام بدەن، هۆكاری دووەمیش كشانەوەی هێزی هاوپەیمانانە لە شوێنی هەستیار، بە تایبەت ئەو ناوچانەی نەوتیان هەیە، ئەمەش فورسەتێكی دیكەیە، بۆیە ئەوان بەردەوامن و هەر كاتێك بیانەوێت كاری خۆیان ئەنجام دەدەن".

بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی لە  وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی، هێزی هاوپەیمانان هاوكاریی باشی هێزەكانی عێراقیان دەكرد، بە تایبەت لە ڕووی هەواڵگرییەوە، هاوکات پڕۆژەیەكیش هەبوو بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییانەی هەن، بە هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق پڕ بكرێنەوە، بەڵام حكوومەتی عێراق كات دەكوژێ و هەر كاتێك داعش كردەوە ئەنجام دەدەن، دێنە پێشەوە و ئەگەر تیرۆریستان بێدەنگ بن، ئەوانیش بێدەنگ دەبن، بۆیە تا ئێستا هیچ نەكراوە".

 

بڵند ئیبراهیم