هەواڵی کوردستان ئێستا

لیژنەیەك بۆ ھاوكاریكردنی ھەژار و كرێكاران پێكھاتووە

لیژنەیەك بۆ ھاوكاریكردنی ھەژار و كرێكاران پێكھاتووە
لیژنەیەك بۆ ھاوكاریكردنی ھەژار و كرێكاران پێكھاتووە

2020-04-07 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- بەرپرسێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، باس لە پلانی حكوومەت دەكات بۆ ھاوكاریكردنی خەڵكی ھەژار و كرێكاران لە قۆناغی ئێستادا و دەشڵێ، لیژنەیەك بۆ ئەو مەبەستە پێك ھاتووە.

زەكیە سەید ساڵح، بریكاری وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "وەزارەتی كار و كاروباری كومەڵایەتی لە چەند لایەكەوە كار بۆ ھاوكاریكردنی ھاووڵاتیان دەكات، لەو چوارچێوەیەدا ژمارەیەك پێشنیازمان داوەتە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوانەی ھەژارن و پێویستیان بە ھاوكاری ھەیە".

بریكاری وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی گوتیشی: "ئێمە داوامان كردووە پێداویستیی خێزانە كەمدەرامەتەكان دابین بكرێت، ئەویش بە دابینكردنی خواردن یانیش دابەشكردنی بڕێك پارە بۆ كەمدەرامەتەكان، لیژنەیەكی سێ كەسیش لەسەر ئەو بابەتە پێك ھاتووە و وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتییش تێیدا ئەندامە".

زەكیە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "سەرەڕای كارنەكردنیان، داوامان كردووە كرێی كرێكاران لەلایەن كۆمپانیا و خاوەنكارانەوە خەرج بكرێت، چونكە كارنەكردنی ئەوان لە دەرەوەی دەسەڵاتی خۆیانە، لە چەندین لاشەوە ئێمە لە ھەوڵداین بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی دەكەونە چوارچێوەی دەسەڵاتی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و بڕیاریان لەسەر دەدەین".

 

قائید میرۆ