هەواڵی کوردستان ئێستا

ڕوانگەی سوری: لە شەڕ و پێکدادانێکدا لەگەڵ داعش 10 سەربازی سوریا کوژراون

ڕوانگەی سوری: لە شەڕ و پێکدادانێکدا لەگەڵ داعش 10 سەربازی سوریا کوژراون
ڕوانگەی سوری: لە شەڕ و پێکدادانێکدا لەگەڵ داعش 10 سەربازی سوریا کوژراون

2023-08-08 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە چاودێری جەنگەکەی سوریا دەکات وتی شەوی ڕابردوو لە شەڕ و پێکدادانێکدا لەگەڵ ڕێکخراوی داعش لە پارێزگای ڕەققەی باکووری سوریا لانیکەم 10 سەربازی سوریایی کوژراون. وتیشی چەکدارانی داعش هێرشییان کردۆتە سەر خاڵەکانی پشکنینی سوپای سوریا لە دەوروبەری گوندی مادان، بۆ ماوەیەکی کورت دەستییان بەسەر گوندەکەدا گرتووە و تاوەکو بەیانی کشاونەتەوە لێی. وتیشی لانیکەم 6 چەکداری سەر بە گروپێکی لایەنگری حکومەتی سوریا بریندار بوون. دەزگای ڕاگەیاندنی سوریا باسی لە شەڕەکە نەکردووە و داعشیش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتۆتە ئەستۆ. شانە نووستووەکانی داعش هێشتا هێرش ئەنجام دەدەن و هەڵدێن، بە تایبەتی لە ناوچە بەرفراوانە بیابانییەکاندا کە ڕۆژێک لە ڕۆژان لە ژێر کۆنتڕۆڵییاندا بوو. بەرپرسی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕامی عەبدل عەبدلڕەحمان وتی لەم چەند مانگەی ڕابردوودا ئەو هێرشانە زیاتر و خوێناویتر بوون. هەفتەی ڕابردوو ڕێکخراوی داعش ئەبو حافز ئەل هاشیمی ئەل قوڕەیشی وەکو سەرکردەی نوێی ڕێکخراوەکە ڕاگەیاند، بۆ یەکەمین جاریش مردنی سەرکردەی پێشووی داعش ئەبو حوسەین ئەل حوسەینی ئەل قوڕەیشی پشتڕاست کردەوە، کە تورکیا وتی لە مانگی چواردا کوشتوویەتی. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز