هەواڵی کوردستان ئێستا

كوتانی منداڵانی تازه‌له‌دایكبوو ده‌ست پێ ده‌كات

كوتانی منداڵانی تازه‌له‌دایكبوو ده‌ست پێ ده‌كات
كوتانی منداڵانی تازه‌له‌دایكبوو ده‌ست پێ ده‌كات

2020-04-09 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێ، له‌به‌ر درێژبوونه‌وه‌ی قه‌ده‌خه‌ی هاتوچۆ، بڕیاریان داوه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریی كوتانی ئه‌و منداڵانه‌ی تازە لەدایك بوونه‌ به‌ پێكوته‌ی دژه‌ سییل.

 

د. محه‌ممه‌د قادر، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا، به‌ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیموكراتى كوردستانـی ڕاگه‌یاند: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵانی تازەله‌دایكبوو نابێت له‌و ته‌مه‌نه‌ مانگێك زیاتر به‌سه‌ر كوتانیدا بڕوات، قه‌ده‌خه‌ی هاتوچۆش كه‌ ڕووی دا خزمه‌تگوزارییه‌ سارده‌كان، بەتایبه‌ت ئه‌وانه‌ی فریاكه‌وتن نین، هاتنه‌ ڕاوه‌ستان، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ته‌ركیز بخرێته‌ سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ئه‌وه‌ بوو ماوه‌كه‌ی درێژتر بوو له‌وه‌ی ئێمه‌ چاوه‌ڕێمان ده‌كرد، بۆیه‌ بڕیار درا به ‌كردنه‌وه‌ی پێكووته‌ی پێكوته‌ی دژه‌ سییل (BCG).

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایشیگه‌یاند: "خزمه‌تگوزاریی كوتانی ئه‌و منداڵانه‌ی تازە لەدایك بوونه و ماوه‌ی ئه‌و پێكوته‌یەیان هاتووه‌ به‌ زووترین كات له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌كرێته‌وه‌ به‌پێی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی كه‌ له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی ته‌ندروستیی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و گه‌رمیان و كۆیه‌ و ڕاپه‌رین ده‌رده‌چن، ناوی ئەو شوێنانەی كه‌  کوتانیان تێدا ده‌كرێت و ڕۆژه‌كانی ده‌وامیان. دێته‌ ڕاگه‌یاندن."

د. محه‌ممه‌د قادر ده‌شڵێت: 'كوتانی منداڵان گرنگییه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ی هه‌یه‌ و زه‌رووره‌ بۆ بەده‌ستهێنانی به‌رگری له‌ لایه‌ن ئه‌و منداڵانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك، بەتایبه‌ت ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌و ته‌مه‌نەدا‌ تووشیان بن."

له‌ كۆتاییی لێدوانه‌كه‌یدا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات، له ‌كاتی سه‌ردانیكردنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ کوتانەکەی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بن و دوور كه‌ونه‌وه‌ له‌ به‌ریه‌كکه‌وتن و هۆیه‌كانی خۆپاراستن به‌كار بێنن و ئه‌گه‌ر قه‌ره‌باڵغ بوو هه‌م كارمه‌ندان و هه‌میش هاووڵاتیان ماسك به‌كار بێنین و‌ بۆ سه‌لامه‌تیی خۆیان و منداڵه‌كەیان كه‌مترین ماوه‌ له ‌بنكه‌كان و له‌ ده‌ره‌وه‌ بمێننه‌وه‌، تا بێ نه‌خۆشی بگه‌ڕێنه‌وه‌.

 

نەشوان بەرزنجی