هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتی كشتوكاڵ: سەرقاڵی ئامادەكردنی پلانین.. پێشكەشی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەكەین

وەزارەتی كشتوكاڵ: سەرقاڵی ئامادەكردنی پلانین.. پێشكەشی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەكەین
وەزارەتی كشتوكاڵ: سەرقاڵی ئامادەكردنی پلانین.. پێشكەشی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەكەین

2020-04-20 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران پلانی ھەیە بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵیش دەڵێ، لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە داوایان لێ كراوە پلانێك بۆ كەرتی كشتوكاڵ ئامادە بكەن.

حوسێن حەمە كەریم، گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لەلایەن سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە داوا لە وەزارەتی كشتوكاڵ كراوە پلانێكی گشتگیر بۆ گرینگیدان بە كەرتی كشتوكاڵ ئامادە بكرێت و ئێمەش وەك وەزارەت سەرقاڵی ئامادەكردنی پلانی خۆمانین بۆ ئەوەی پێشكەشی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی بكەین بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ لە ھەرێمی كوردستان".

گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ گوتیشی: "حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئەمجارە جددییە لەوەی پەرە بە كەرتی چاندن و كشتوكاڵ بدرێت و چیتر تەنیا پشت بە داھاتی نەوت نەبەستین، بەڵكوو كەرتی كشتوكاڵ ببووژێتەوە".

حەمە كەریم روونیشی كردەوە: "حكوومەت بە ھەموو توانایەك كار بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ دەكات و سەرۆكی حكوومەت و كابینەی نۆ بە گشتی لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی چیتر كەرتی كشتوكاڵ وەك كەرتێكی گرینگی ئابووری پشتگوێ نەخرێت، لەبەر ئەوە پێشبینی دەكەین ھەلی كار و داھاتێكی زۆر بۆ ھەرێمی كوردستان دەستەبەر بكرێت بە ھۆی كەرتی كشتوكاڵەوە".

 

قائید میرۆ