هەواڵی کوردستان ئێستا

سعودیە پاڵەوانییەتی خلیسکێنەی سەربەفر سازدەکات

سعودیە پاڵەوانییەتی خلیسکێنەی سەربەفر سازدەکات
سعودیە پاڵەوانییەتی خلیسکێنەی سەربەفر سازدەکات

2024-03-02 18:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8


شانشینی سعودیە بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ کۆکردنەوەی باشترینەکانی جیهان لە وڵاتەکەدا، دوای سازکردنی چەندین پاڵەوانییەتی بواری تۆپی پێ، بۆکسێن و بوارەکانی دیکە، ئەمجارە پاڵەوانییەتی "سنۆو بلاست سعودیە" سازدەکەن، کە تایبەتە بە خلیسکانی سەربەفر، هەرچەندە کەشوهەوای سعودیە لەگەڵ ئەم پالەوانییەتییەدا ناگونجێت، بەڵام توانیویانە بەهەرشێوەیەک بێت یاریگەی فراوانی خلیسکانی سەربەفر ئامادەبکەن و کەشەکەشی بۆ بگونجێنن. ئەم پاڵەوانییەتییە، بەشێکە لە چالاکییەکانی "وەرزی ریاز"، یەکەمینجارە لە شانشینی سعودیە سازدەکەرێت و دەیان پاڵەوانی جیهانی کە خاوەنی ریکۆرد و ناسناون، بەشدارییان تێداکردووە، بەگوێرەی هەندێک لەسەرچاوەکان، هەر لەم پاڵەوانییەتییە 30 خلیسکێنەری جیهانیی بەشدارییانکردووە، بۆ هندێکیان وەک خەونە و هەندێکی دیکەشیان وەک فیلمێکی خەیاڵیی لێی دەڕوانن، چۆن لەنێو