هەواڵی کوردستان ئێستا

لە گوندی دەوان چوار قورئانی دەستنووس پارێزراون

لە گوندی دەوان چوار قورئانی دەستنووس پارێزراون
لە گوندی دەوان چوار قورئانی دەستنووس پارێزراون

2024-03-24 09:00:05 - سەرچاوە: کەناڵ8

لە گوندی دەوانی سەر بە قەزای پاوە، چوار قورئانی دەستنووس و مێژوویی هەیە، بەهۆی کۆنییانەوە هەریەک لە قورئانەکان بەشیک لە پەڕەکانی سەرەتا و کۆتاییان پێوە نەماوە، هەر ئەمەش وایکردووە نەزانرێت کێ قورئانەکانی نوسیوە، ئەم قورئانانە بە یەکێک لە کۆنترین دەستنوسانە دادەنرێن کە لە مێژووی هەوراماندا تۆمارکراون. گوندی دەوان سەر بە قەزای پاوەیە و لە کۆنترین گوندەکانی هەورامانە و خاوەنی چوار قورئانی دەستنووس و مێژووییە کە وا مەزندە دەکرێت مێژووییان بۆ 500 تا 700 ساڵ بەر لە ئێستا بگەڕێتەوە. سەعدی ئیبڕاهیمی، شاعیر و نووسەر لە گوندی دەوان، لەبارەی قورئانەکانەوە بە کەناڵ8ـی گوت، "قورئانەکان چوار بەرگن دووانیان لە ساڵی 1996 نوێکرانەوە، دواتر