هەواڵی کوردستان ئێستا

"مێسیی بەغدا" لە دوو فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا دا کێبڕکێی بردنەوە دەکات

"مێسیی بەغدا" لە دوو فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا دا کێبڕکێی بردنەوە دەکات
"مێسیی بەغدا" لە دوو فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا دا کێبڕکێی بردنەوە دەکات

2024-03-28 20:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

فیلمی سینەمایی "مێسیی بەغدا" بەردەوامە لە بەشداریکردنی فێستیڤاڵە جیهانی و نێودەوڵەتییەکان، لە نوێترین بەشداریشدا، لە دوو فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی لە سوید و نەرویج کێبڕکێی بردنەوەی خەڵات دەکات. سەهیم عومەر خەلیفە، دەرهێنەری فیلمی سینەمایی "مێسیی بەغدا" بە کەناڵ8ـی راگەیاند، ئەم بەرهەمە سینەماییە لە بەشی پێشبڕکێی 14ـەیەمین فێستیڤاڵی مالمۆ بۆ سینەمای عەرەبی لە سوید بەشدارە، کە بە یەکێک لە گەورەترین فێستیڤاڵی فیلمی عەرەبی لە ئەوروپا دەناسرێت، چالاکییەکانی لە 22 تاوەکو 28ـی نیسانی 2024 لە شاری مالمۆی سوید بەڕێوەدەچێت. ئاماژەی بەوەشدا، ئەم بەرهەمە لە 27ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کریستیانساند بۆ فیلمی منداڵان بەشدارە، کە بە گەورەترین فێستیڤاڵی فیلم لە نەرویج دەناسرێت و چالاکییەکانی 22