هەواڵی کوردستان ئێستا

بەهۆى لافاوەوە لە شانشینى عومان 12 کەس گیانیانلەدەستدا

بەهۆى لافاوەوە لە شانشینى عومان 12 کەس گیانیانلەدەستدا
بەهۆى لافاوەوە لە شانشینى عومان 12 کەس گیانیانلەدەستدا

2024-04-15 10:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

بەهۆى ئەو شەپۆلى بارانبارینەى بەشێکى وڵاتانى کەنداوى عەرەبى گرتەوە، لافاو لە شانشینى عومان دروستبووە و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا 12کەس گیانیانلەدەستداوە. حکومەتى ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، بەهۆى شەپۆلى بارانبارینەوە 12کەس گیانیانلەستداوە، کە نۆیان منداڵن و پێنج کەسیش بێسەروشوێن بوون. ئەوەشخراوەتەڕوو، زیانەکانى لافاوەکە بە ملیۆنان دۆلار بووە و ژمارەیەکى زۆر خانوو، ئۆتۆمبێل، قوتابخانە، مزگەوت و پرۆژەى خزمەتگوزارى زیانیان بەرکەوتووە. جەختلەوەشکراوەتەوە، ناوچەکانى رۆژهەڵاتى وڵاتەکە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە و هەندێجار خێرایی با 220 کیلۆمەتربووە لە کاتژمێرێکدا. شەپۆلێکى بارانبارین وڵاتانى کەنداوى عەرەبى گرتووەتەوە و دەستەى کەشناسیى عێراق رایگەیاند، شەپۆلەکە کاریگەرییەکى ئەوتۆى لەسەر عێراق نابێت.