هەواڵی کوردستان ئێستا

جەنگی ئەمجارەی دوو گەورەکەی ئەوروپا ئه‌مشه‌و به‌رێوه‌ده‌چێت

جەنگی ئەمجارەی دوو گەورەکەی ئەوروپا ئه‌مشه‌و به‌رێوه‌ده‌چێت
جەنگی ئەمجارەی دوو گەورەکەی ئەوروپا ئه‌مشه‌و به‌رێوه‌ده‌چێت

2024-04-17 16:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

دوای یەکسانبوونیان لە یاریی چوون، ئەمشەو یانەی مانچێستەرسیتی ئینگلیزی لەناو یاریگەی ئیتیحاد لە یاری لوتکەدا میوانداریی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەکات. جەنگی ئەمجارەی دوو گەورەکەی ئەوروپا لەسەر بلیتێکی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبێت، سیتیزن لە باشترین بارودۆخدا رووبەڕووی یانەی شاهانە دەبێتەوە، چونکە تیپەکەی پێپ گواردیۆلا لەهیچ یاریزانێکی پێکهاتەکەی بێبەش نابێت و هیچ پێکان و راگیرانێک لە لیستی یاریزانەکانیدا نییە. هاوکات یانەکەی شاری مانچێستەر، لەم هەفتەیەی پرێمەرلیگ سەرجەم رکابەرەکانی دووچاری شکستبوون و بەجیاوازیی دوو خاڵ پێشەنگی خولەکەی وەرگرت، لەبەرئەوە بە متنمانە بەخۆبوونێکی زۆرەوە یارییەکەی ئەمشەو ئەنجامدەدەن، ئەوەشیان لەیادنەچووە وەرزی رابردوو لەهەمان یاریگە بەچوار گۆڵی بێوەڵام مێرێنگیان کردە دەرەوەی پاڵەوانییەتیەکە، مان سیتی