هەواڵی کوردستان ئێستا

لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لێکۆڵینەوە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی غەززە دەکات

لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لێکۆڵینەوە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی غەززە دەکات
لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لێکۆڵینەوە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی غەززە دەکات

2024-04-26 12:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئاشکرابوونی گۆڕی بەکۆمەڵ لە کەرتی غەززە، واتاى ئەوەیە پێویستە لێکۆڵەرانی سەربەخۆی بواری مافەکانی مرۆڤ و پزیشکی دادی لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە بکەن. رێکخراوەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دواى ئاشکرابوونی گۆڕەبەکۆمەڵە تۆقێنەرەکان لە کەرتی غەززە، پێویستە پارێزگاریی لە بەڵگەکان و دەستڕاگەیشتنی بەپەلە لە لایەن لێکۆڵەرانی مافی مرۆڤەوە بکرێت. رێکخراوەکە، داوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ و شەفافی کرد بۆ ئەوەی دڵنیایی بدرێت، هەر پێشێلکارییەک لە کەرتی غەززە روویداوە، بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان لێپرسینەوەی تێدا بکرێت. ئەو راگەیەندراوەی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە کاتێکدایە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە کەرتی غەززە، لە سێ گۆڕی بە کۆمەڵدا لە باشووری شاری خان یونس، نزیکەی 60 تەرمیان