هەواڵی کوردستان ئێستا

لە ئامەد دووەم پێشانگەی میزۆپۆتامیا بۆ گەشتوگوزار و خواردن کرایەوە

لە ئامەد دووەم پێشانگەی میزۆپۆتامیا بۆ گەشتوگوزار و خواردن کرایەوە
لە ئامەد دووەم پێشانگەی میزۆپۆتامیا بۆ گەشتوگوزار و خواردن کرایەوە

2024-05-23 23:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

دووەم پێشانگەی میزۆپۆتامیا بۆ گەشتوگوزار و خواردن لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان بە بەشداریی چەندین کەسی دەستڕەنگین و خاوەن پیشە لە شارە جیاوازەکانی کوردستان و وڵاتە جیاوازەکانەوە دەستی پێکرد. لە هەواڵێکدا ئاژانسی ئەنادۆڵ ئاشکرایکردووە، پێشنگەکە 104 ستاند و کوشکی لەخۆگرتووە، بەشدار بووان لە 13 وڵات و نۆ پارێزگای جیاوازەوە بەشدارییان تێدا کردووە، شاری مێرسین هاوبەشی پێشانگەکەیە. هەروەها لە پێشانگەکەدا، کە بۆماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت، چەندین بەرهەمی کولتووری، کەلەپووری و خواردنی ناوخۆیی و کوردەواریی لەناو کۆشکەکاندا پێشکەش دەکرێن. لە ماوەی رۆژانی بەردەوامی "دووەم پێشانگەی میزۆپۆتامیا بۆ گەشتوگوزار و خواردن"ـدا، وابڕیارە چەندین پانێڵی تایبەت بە بابەتی رۆشنبیری، کولتووری، هونەری چێشتلێنان و