پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بە بۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران
هەولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له پهیامێكدا بە بۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران، ستایشی ئەرك و ماندووبوونی كرێكارانی كوردستان دەكات کە هەمیشە بەرگەی دۆخی سەختی ئابوورییان گرتووە و بەردەوامیشن لە خزمەتكردنی وڵاتەكەیان. ئهمهى خوارهوه دهقى پهیامهكهیه:
"بە بۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران . پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەم. ستایشی ئەرك و ماندووبوونی كرێكارانی كوردستان دەكەم کە هەمیشە بەرگەی دۆخی سەختی ئابوورییان گرتووە و بەردەوامیشن لە خزمەتكردنی وڵاتەكەیان، هەروەها سوپاسی پابەندبوونیان دەکەین بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، بەو هیوایەی لە ئایندەیەکی نزیکدا ژیانی رۆژانە ئاسایی ببێتەوە.
لەم بۆنەیەدا، پشتگیریی خۆمان بۆ ماف و تێكۆشانی كرێكاران بۆ بەدیهاتنی دادپەروەری و باشترکردنی دۆخی گوزەرانیان دووپات دەکەینەوە."