هەواڵی کوردستان ئێستا

حكوومه‌ت پلانی‌ 200 هه‌زار هه‌لی‌ كار بۆ ناوخۆی‌ كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت

حكوومه‌ت پلانی‌ 200 هه‌زار هه‌لی‌ كار بۆ ناوخۆی‌ كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت
حكوومه‌ت پلانی‌ 200 هه‌زار هه‌لی‌ كار بۆ ناوخۆی‌ كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت

2020-05-03 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، زیاتر له‌ هه‌زار هه‌لی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان راگه‌یاند كه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر هه‌لی‌ كار ده‌ڕه‌خسێنێ‌.

ئه‌مڕۆ د. محه‌مه‌د شوكری‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ رایگه‌یاند، هه‌زار و 55 هه‌لی‌ وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان راده‌گه‌یه‌نین كه‌ كه‌رتی‌ پیشه‌سازی‌ به‌شی‌ زۆری‌ بردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ وه‌به‌رهێنه‌ران كاری‌ تێدا بكه‌ن و ده‌رفه‌تی‌ زۆر بۆ هه‌لی‌ كاریش ده‌ڕه‌خسێنێ‌.

شوكری دووپاتی‌ كرده‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و پڕۆژانه‌، 200 هه‌زار هه‌لی‌ كار ده‌ڕه‌خسێنرێ‌ و مه‌رجیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌موو پڕۆژه‌كانی‌ وه‌به‌رهێنان سوود له‌ توانای‌ ناوخۆ وه‌ربگیرێ‌.

سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌یش كرد كه‌ مه‌به‌ستیانه‌ گرنگی‌ به‌ به‌رهه‌می‌ ناوخۆی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بده‌ن، "بنكه‌یه‌كی‌ گرنگی‌ ئابووری‌ له‌ كوردستان دروست ده‌كرێ‌" بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانین سه‌رچاوه‌ی‌ تری‌ داهات په‌یدا بكه‌ین.

هه‌روه‌ها گوتی‌ ئێسته‌ 120 كارگه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ له‌ كوردستان كار ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و كارگانه‌ جگه‌ له‌ پێویستی‌ ناوخۆ، به‌رهه‌مه‌كانیان هاورده‌ی‌ ده‌ره‌وه‌یش ده‌كه‌ن. وه‌ك روونی‌ كرده‌وه‌ كه‌ پڕۆژه‌كانی‌ وه‌به‌رهێنان به‌بێ‌ جیاوازی‌ له‌ ناوچه‌كانی‌ كوردستان دابه‌ش كراون.