هەواڵی کوردستان ئێستا

مه‌سروور بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌عید گاباری ده‌كات

مه‌سروور بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌عید گاباری ده‌كات
مه‌سروور بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌عید گاباری ده‌كات

2020-05-04 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ند، سه‌عید گاباری ده‌كات، كه‌ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بۆ بنەماڵەی هونەرمەند سەعید گاباری

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچیدوایی هونەرمەندی نیشتمانپەروەر و ناسراوی کوردستان ( سەعید گاباری)م بیست، هونەرمەند سەعید گاباری خزمەتێکی زۆری هونەری کوردی کردووە و لە رێگەی گۆرانیەکانیشی رۆڵێکی بەرچاوی لە پشتگیریکردنی پێشمەرگەدا هەبوو، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و دۆستانی ببەخشێت.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2020/5/4"