ڕووسیا دەڵێت دڵخۆش نییە بەوەی تورکیا چەک دەدات بە ئۆکرانیا
2024-11-01 17:15:20 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ بە ڕۆژنامەی حوڕیەتی وت ڕووسیا " توشی سەرسوڕمان " بووە بەوەی تورکیا بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا لە ڕووی چەکەوە لە کاتێکدا کە هەوڵدەدات ڕۆڵی نێوەندگر ببینێت لە جەنگەکەی نێوان دوو وڵاتەکەدا. لاڤرۆڤ لە چاوپێککەوتنێکدا کە ڕۆژی هەینی بڵاوکرایەوە دەڵێت " چەکەکانی تورکیا لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیاوە بەکاردەهێندرێن بۆ کوشتنی سەربازان و هاووڵاتیانی مەدەنی ڕووسیایی." وتیشی " ئەم دۆخە تەنها توشی سەرسوڕمانت دەکات، بەوەی کە حکومەتی تورکیا دەڵێت ئامادەیە بۆ نێوەندگری." سەرچاوە/ ڕۆیتەرز