هەواڵی کوردستان ئێستا

3 نیشانەی جەڵتەی مێشک کە تەندروستی نیشتمانی بەریتانیا دەڵێت پێویستە ئاگاداریان بین

3 نیشانەی جەڵتەی مێشک کە تەندروستی نیشتمانی بەریتانیا دەڵێت پێویستە ئاگاداریان بین
3 نیشانەی جەڵتەی مێشک کە تەندروستی نیشتمانی بەریتانیا دەڵێت پێویستە ئاگاداریان بین

2024-11-08 00:55:35 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


سیستەمی تەندروستی نیشتیمانی بەریتانیا (NHS) هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا هاتووە هاووڵاتیان دەبێت سێ نیشانەی جەڵتەی مێشک بزانن و لە ئەگەری هەبوونی ئەو نیشانانە پێویستە دەستبەجێ پەنا بەرن بۆ فریاگوزاری خێرا. سێ نیشانەکان بە گوێرەی سیستەمی تەندروستی نیشتیمانی بەریتانیا ئەمانەن: یەکەم، نەخۆشەکە ناتوانێت زەردەخەنە بکات؛ دووەم، نەخۆشەکە ناتوانێت دەست و قۆڵەکانی بەرزبکاتەوە؛ سێیەم، لە کاتی قسەکردندا نەخۆشەکە دەم و زمانی گیر دەبێت و ناتوانێت وشەکان بە تەواوەتی دەربڕێت. تەندروستی نیشتیمانی بەریتانیا دەڵیت لەکاتی هەبوونی ئەو سێ نیشانەیە، نەخۆشەکە نابێت گەیشتن بە فریاگوزاری خێرا لە 88 خولەک زیاتر دوابخات. دەشڵێت وەرگرتنی چارەسەری خێرا لەگەڵ دەرکەوتنی ئەم نیشانانە دەبێتە هۆی ڕزگارکردنی ژیانی کەسانێکی زۆر. دەیڤد هارگرۆڤس، ڕاوێژکاری پزیشکی جەڵتەی مێشک و بەڕێوەبەری کلینیکی نیشتمانی بەریتانیا بۆ جەڵتەی مێشک، ڕایگەیاند، " کاتێک کەسێک جەڵتەی مێشک لێی دەدا، مەزەندە دەکرێت نزیکەی 2 ملیۆن خانەی مێشک لە خولەکێکدا لەدەست بدات، هەر بۆیە دەستنیشانکردن و چارەسەری خێرا گرینگە. یەکەم نیشانەی جەڵتەی مێشک ڕەنگە زۆر دیارنەبێت، بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەکان لە دەموچاو یان قۆڵ یان قسەکردن، کاتی ئەوە هاتووە پەیوەندی بە فریاگوزاری خێراوە بکەیت." تەندروستی نیشتیمانی بەریتانیا ئەم ڕێنماییانەی لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوە لە داتای زیاتر لە 41 هەزار نەخۆشی بەریتانیا کردووە کە دووچارەی جەڵتەی مێشک بوون. دەڵێت دەرکەوتووە 64٪ کەسەکان پەیوەندییان بە پسپۆڕانی تەندروتی نەکردووە لە کاتی دەرکەوتنی یەکێک لە نیشانەکان.