پوتن داوای لێبوردن لە سەرۆکی ئازەربایجان دەکات
2024-12-28 17:40:18 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا
ڤلادمیر پوتن، سه‌رۆكى ڕووسیا، دواجار داوای لێبوردنی لە سەرۆکی ئازه‌ربایجان کرد و گوتی فڕۆکە ئازەربایجانەکە لەکاتێکدا بەرکەوتووە کە بەرگری ئاسمانی ڕووسیا وەڵامی درۆنه‌كانى ئۆکرانیای داوەتەوە. ڤلادمیر پوتین، ڕۆژی شەممە له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فونىدا له‌گه‌ڵ ئیلهام عهلییڤسهرۆكى ئازه‌ربایجان، سەبارەت بە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، داواى لێبوردنى كردووه و پێی ڕاگه‌یاندووه، هێزى به‌رگرى ئاسمانى به هه‌ڵه ته‌قه‌یان له فڕۆكه ئازه‌ربایجانییه‌كه كردووه. به‌هۆی تێكشانی فڕۆكه ئازاربایجانیەکە کە له جۆری ئیمپایه‌ر 190 بوو، له كازاخستان، 38 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 29 كه‌سی تریش ڕزگاریان بوو. سەرچاوە: ڕۆیتەرز