نرخی نەوت بەرزتر دەبێتەوە
2019-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه و له ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له سه‌روو 61 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت. به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه رێكه‌وتی 4 ی 12 ى 2019، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به 61 دۆلار و 23 سه‌نته، له كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به 61 دۆلار و 6 سه‌نت بوو. هاوكات له ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی جیهان به 56 دۆلار و 46 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به 56 دۆلار و 16 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.