قایمقامییه‌تى سلێمانى له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ بڕیار ده‌دات
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
قایمقامییه‌تى سلێمانى له كۆبوونه‌دایه‌و تاوتوێى هه‌ڵگرتنى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ ده‌كات، دواى ئه‌وه‌ى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و سه‌پاندنى قه‌غه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ دواتر كاردانه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تى لێكه‌وته‌وه.
دژى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، شه‌وى رابردوو خۆپیشاندان له قه‌زاكانى ده‌ربه‌ندیخان و رانیه‌و چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێوه‌چوو، خۆپیشانده‌ران ره‌تیانكرده‌وه بچنه ژێر بارى جێبه‌جێكردنى بڕیاری قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ، به‌یانى ئه‌مڕۆش كاسبكارانى سلێمانى خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو تیمى كه‌ناڵى سپێده له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كرا.
په‌یامێرى سپێده رایگه‌یاند: له ئێستادا قایمیقامییه‌تى سلێمانى له‌گه‌ڵ یه‌كه ئیدارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌دایه، به‌پێى زانیارییه‌كان یان قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ به ته‌واوى هه‌ڵده‌گیرێت، يان ئاسانكارى بۆ خاوه‌نكار و كاسبكاران ده‌كرێت.