روحانی: "ئه‌مریكا مه‌ترسی خستووه‌ته سه‌ر ژیانی 83 ملیۆن ئێرانی"
دیجیتاڵ میدیای سپێده
"ئەمریکا به رێگه‌گرتن له پێشخستنی ده‌رمانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ مه‌ترسی خستووه‌ته سه‌ر ته‌ندروستیی 83 ملیۆن هاووڵاتی ئێران".
"به داخه‌وه ئه‌مریكا هیچ كاتێك نیازپاكی نه‌نواندووه. ته‌نانه‌ت له هه‌لومه‌رجی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناش به‌رده‌وامی دا به گوشاره ئابوورییه‌كان و سزاكانی بۆسه‌ر ئێران. ده‌بێت ئه‌مریكا له‌وه تێ بگات ئه‌مه سوودی پێ ناگه‌یه‌نێت. شكستهێنانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی به زه‌ره‌ری هه‌موو لایه‌ك ته‌واو ده‌بێت.
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند، ئه‌مریكا به رێگه‌گرتن له پێشخستنی ده‌رمانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، مه‌ترسی خستووه‌ته سه‌ر ته‌ندروستی 83 ملیۆن هاووڵاتی ئێران.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران رایگه‌یاند كه سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته، حەسەن روحانی له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا، دوا پێشهاته‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری فینلاند، ساوكی نیینیستۆ تاوتوێ كردووه.
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاندووه، ئه‌مریكا به رێگه‌گرتن له پێشخستنی ده‌رمانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ مه‌ترسی خستووه‌ته سه‌ر ته‌ندروستی 83 ملیۆن هاووڵاتی ئێران و گوتوویه‌تی "جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی بۆ سیاسه‌تی فره‌ڕه‌هه‌ند سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ بووه و كشانه‌وه‌ی تاكلایه‌نه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌كه رووبه‌ڕووی كێشه‌ی كردوونه‌ته‌وه. به داخه‌وه ئه‌مریكا هیچ كاتێك نیازپاكی نه‌نواندووه. ته‌نانه‌ت له هه‌لومه‌رجی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناش به‌رده‌وامی دا به گوشاره ئابوورییه‌كان و سزاكانی بۆسه‌ر ئێران. ده‌بێت ئه‌مریكا له‌وه تێ بگات ئه‌مه سوودی پێ ناگه‌یه‌نێت. شكستهێنانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی به زه‌ره‌ری هه‌موو لایه‌ك ته‌واو ده‌بێت".
حەسەن روحانی جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامه له هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی و له‌ژێر چاودێری سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌دا كاروچالاكییه ئه‌تۆمییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه كه له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی به‌ڵێننامه 11 خاڵییه‌كه له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئه‌وانیش پابه‌ند ده‌بن به رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی.
لەلایەن خۆیەوە سه‌ركۆماری فینلاند، ساوكی نیینیستۆ پابه‌ندبوون به رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به پێویست زانیووه و دوای كردووه، سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی قه‌رز به ئێران بدات.