‏پۆتین: ڕووسیا ئۆپەراسیۆنەکە ناوەستێنێت مەگەر ئۆکرانیا شەڕ ڕابگرێت‏

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

‏دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا ڕۆژی یەکشەممە لەگفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕەجەبی تەیب ئەردۆغان بارودۆخی ئۆکرانیا و دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بەئۆپراسیۆنی سەربازی ڕوسیای تاوتوێکرد‏


‏پوتین‏‏ بە ‏‏ئەردۆغانی‏‏ گوت کە "ڕووسیا ئامادەیە بۆ دیالۆگ لەگەڵ ئۆکرانیا و هاوبەشە بیانییەکان" ‏‏کرێملین‏‏ ئاماژەی بەوە کرد کە "‏‏ڕووسیا‏‏ تەنیا ئەگەر ئۆکراینا شەڕ بوەستێنێت ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ڕادەگرێت"‏

پوتین لە زاری کرملینەوە دەڵێت: "ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ‏‏ئۆکرانیا‏‏ تەنیا ئەگەر داواکارییەکانی ڕووسیا جێبەجێ بکرێت، دەوەستێت"‏

‏کرێملین ئاماژەی بەوەشدا کە پوتین جەختی لەوە کردەوە کە "ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ئۆکرانیا بەپێی پلان و خشتەی کات بەردەوامە"‏

‏پوتین لەبارەی دانوستانەکان لەگەڵ کیێڤ گوتیشی: "هیوادارین دانوستانکارانی ئۆکرانی ڕێگەیەکی ئەرێنی تر بگرنە بەر"‏

‏هاوکات ‏‏سەرۆکایەتی تورکیا‏‏ لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەردۆغان لەکاتی پەیوەندیدا لەگەڵ پوتین جەختی لەسەر گرنگی ڕاگەیاندنی ئاگربەست و کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی و ئیمزاکردنی ڕێککەوتننامەی ئاشتی کردەوە‏