SNN تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، بەهۆی گەنەیەکەوە کە ڤایرۆسەکەی هەڵدەگرێت لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، هەرچەندە نیشانەکانی لەسەر ئاژەڵ بەدیار ناکەوێت، بەڵام لە مرۆڤدا نیشانەکان دەردەکەون و تا ئێستاش چەند حاڵەتێک لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراون. دکتۆر سەیفەددین محێددین، بەرپرسی نەخۆشییە گوازراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستیی ھەولێر، ئاماژە بەوە دەکات کە لە عێراق بۆ یەکەمجار ئەم نەخۆشییە لە ساڵی 1979 دۆزرایەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی نەخۆشێک و دوو کارمەندی تەندروستی، ئاماژە بەوەیش دەکات کە لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەکان، پێویستە کەسی تووشبوو سەردانی نەخۆشخانە بکات و چارەسەری پێویست وەربگرێت. دکتۆر سەیفەددین محێددین لەبارەی تای خوێنبەربوون لە لێدوانێکدا وتی: “تای خوێنبەربوون نزیکەی […]
The post نیشانەکانی تای خوێنبەربوون و چۆنێتی خۆپاراستن لەو نەخۆشییە appeared first on SNN.