SNN-عەلی حەمە سەعید جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی ئاشكرایكرد سبەی چوار شەممە كاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ كۆبوونەوەی سەرۆك فراكسیۆنەكان لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت، جەختیش دەكاتەوە كە ئەوان لە فراكسیۆنی یەكێتی هیچ گرفتێكیان نییە لە دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوە ئاساییەكانی پەرلەمان بەڵام ئەو بابەتانەی ڕەهەندی نشتیمانین هەیە دەبێت بە تەوافوق و لێكتێگەیشتن بێت. لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: هەرچەندە وابڕیاربوو كە ئەمڕۆ سێ شەممە كۆبوونەوەی سەرۆك فراكسیۆنەكان لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەرێوەبچێت، بەڵام بەهۆی گیان لەدەستدانی باپیرەی سەرۆكی پەرلەمان و سەرقاڵ بوونی سەرۆكی پەرلەمان بەو پرسەیەوە كۆبوونەوەكە بۆ سبەی چوار شەممە كاتژمێر دووی پاشنیوەرۆ دواخرا. […]
The post نوێترین زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەی سەرۆك فراكسۆنەكان و هەڵوێستی یەكێتی لەو كۆبوونەوەیەدا appeared first on SNN.