ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی: ئێران وەڵامی توند بە هەر دەستدرێژییەک دەداتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2024-10-17 14:25:22 - سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی مێهر

ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: ئێران خاوەنی سێ دوورگەکەی کەنداوی فارسە و بە وردی جووڵەی نەیاران و بەرژەوەندی نەتەوەیی و ناوچەیی شوێنگیری دەکەین و وەڵامی پێویست بە هەر جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر خاکی وڵات دەدەینەوە.