چه‌ند حاڵه‌تێكى دیكه‌ى تووشبون به كۆرۆنا له په‌رله‌مانى كوردستان تۆمار ده‌كرێت
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
دواى ده‌ركه‌وتنى تووشبوونى فه‌رمانبه‌رێكى په‌رله‌مانى كوردستان به كۆرۆنا، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان بریاریدا، پشكینین بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و فه‌رمانبه‌رانى بكات، چه‌ند حاڵێكى دیكه‌ى كۆرۆنا له پشكنینه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه
لە راگه‌یه‌نراوێكى سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووه، دوای ئەوەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا ، حالەتیکی پۆزەتیڤی کۆرۆنا لە ناو فەرمانبەرانی دیوانی پەرلەمانی کوردستان هەبوو، وەک پابەند بوونیکی تەواو بە رینماییە تەندروستییەکان ، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بریاریدا کەپشکنینی کۆرۆنا بۆ سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و فەرمانبەرانی پەرلەمان بکریت. رۆژی ٩ ی ٦ ی ٢٠٢٠.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، چەند تیمیکی پشکنینی تاقیگەی ناوەندی ، لەسەر رینمایی وەزارەتی تەندروستی هاتنە پەرلەمانی کوردستان و پشکنینیان بۆ دەستەی سەرۆکایەتی و ١٩٧ ئەندامی پەرلەمان و فەرمانبەرانی دیوانی پەرلەمان ئەنجامدا. دیارە بە داخەوە ، چەند حالەتێکی پۆزەتیڤ لەم پشکنینانەدا هەن و دواتر لە لایەن وەزارەتی تەندروستیەوە وردەکارییەکان رادەگەیەنریت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، وەک پابەند بوون بە رینماییە تەندروستیەکان کە دەبیت سەرجەم بەرکەوتووەکان خۆ پاریزی بکەن و کەرەنتین بکرین ، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بریاریدا، سەرجەم کارەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە رابگریت. ئاگاداری تەواوی ئەو ئەندامە بەریزانەی پەرلەمان دەکەین کە تا ئیستا پشکنینی کۆرۆنایان نەکردوە لە زووترین کات پشکنینەکە ئەنجام بدەن و ئەنجامەکەی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بنیرنەوە. بە هەمان شیوە دیوانی پەرلەمانی کوردستان راسپیردراون ، بە هەماهەنگی لەگەل تیمە پزیشکییەکان پشکنین بۆ سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی دیکەش بکرین کە تا ئیستا پشکنینیان بۆ نەکراوە.