ده‌رگای كۆنی ئامێدی ده‌خرێته لیستی شوێنه‌واره‌كانی جیهانییه‌وه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
حكومه‌تى عێراقى رایگه‌یاندوه: هه‌وڵ ده‌ده‌ین 12 شوێنى دیكه‌ى وڵات بخه‌ینه لیستى شوێنه‌وا‌ره‌كانى جیهانییه‌وه، كه‌یه‌كێكیان ده‌رگاى كۆنى ئامێدییه له‌هه‌رێمى كوردستان.
حه‌سه‌ن نازم وه‌زیرى رۆشنبیرى وگه‌شتوگوزار وشوێنه‌وارى عێراق رایگه‌یاند: له‌پلانى وه‌زاره‌ته‌كه‌مان دایه چه‌ند ناوچه وشوێنى نوێى عێراق بخه‌ینه سه‌ر لیستى شوێنه‌وارى جیهانییه‌وه.
نازم وتیشى: تا ئێستا له‌و كاره به‌رده‌وامین بۆ زیادكردنى 12 شوێن له‌و لیسته دا، هه‌ر چه‌نده ئاسته‌نگیش هه‌یه چونكه به‌شێك له‌و شوێنه مێژووییانه كه‌م وكۆرییان هه‌یه.
ده‌شڵێت: له‌لێكۆڵینه‌وه داین له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه ورێوشوێنى نوێمان ده‌بێت بۆ زیادكرنیان له‌لیستى شوێنه‌وارى جیهانى دا.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌و ناوچانه‌ش هه‌ریه‌كه له‌نه‌جه‌ف وگۆرستانى وادى السلام، وبه‌شێك له‌روبارى دیجله‌ى كۆن وجادده‌ى ره‌شید له‌به‌غدا وشارۆچكه‌ى نه‌فه‌رى ئایینى و شارى واستى ئیسلامى ونه‌مرود له‌نه‌ینه‌وا وده‌رگاى ئامێدى ئیسلامى له‌دهۆك وقه‌ڵاى كه‌ركوك ومناره‌كه‌ى ورێگاى كۆنى حه‌ج له‌نێوان كۆفه وسعودیه.