فراكسیۆنی یه‌كگرتوو :مووچەی فەرمانبەرانی ڕاستەقینە ھێڵی سوورە ونابێت دەستکاریبکرێت
دیجیتاڵ میدیای سپێده
له‌باره‌ى ده‌ستكاریكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه، فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوده‌كاته‌وه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاندوه:دواجارحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانبه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی كرده قوربانی گه‌نده‌ڵكاران و به‌ناوی چاكسازیه‌وه بڕێك له‌مووچه‌ی ئه‌م چینه سته‌ملێكراوه كه‌مده‌كاته‌وه به‌ده‌ر له‌و سته‌می پاشكه‌وته‌ی بۆ چه‌ندین مانگی پاشه‌كه‌وتكراوی رێژه‌یی ومووچه‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی ته‌واوی نایاساییش.
راشیگه‌یاند: ئێمه له‌فراكسیۆنی یه‌كگرتوو هه‌میشه به‌پڕۆژه‌و یاداشت وواژو كۆكردنه‌وه‌و له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان و لیژنه‌كان و سه‌ردانی حكومه‌ت پێداگریمان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی كردووه و ده‌سه‌ڵاتدارانمان له‌مه‌ترسی ئه‌م ڕۆژو و دۆخه ناهه‌مواره‌ی پێی گه‌یشتوین ئاگاداركردۆته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه دڵسۆزی ئێمه‌و هه‌موو ئیسڵاح خوازان به‌هه‌ند نه‌گیرا.
فراكسیۆنى یه‌كگرتوو راشیگه‌یاند: هه‌ر بۆیه ده‌ستبردن بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ڕاسته‌قینه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بندیوار‌و فره مووچه‌و خانه‌نشینه نایاساییه‌كانیان به‌هێڵی سوور ده‌زانین و به‌هه‌موو توانامانه‌وه رێگری لێده‌كه‌ین.