وەزیری بەرگری تورکیا کۆتایی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە چیای گاره رادەگەیەنێت
دیجیتال میدیای سپێده
وەزیری بەرگری تورکیا ، خەلوسی ئاکار ڕۆژی یەکشەممە کۆتایی ئۆپەراسیۆنی " چنگی هەڵۆ - 2" ی لە چیای گاره ڕاگەیاند .
ئاکار باسی ئەوەیکردووە، کە "ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ -2" کە سوپای تورکیا لە چیای گاره دەستی پێکردبوو، دوای بێلایەنی 50 چەکداری پەکەکە کۆتایی هات، هەروەها ئەوەش هاتووە:"لە ناوچەی هەڵکوتانە سەر عێراق 13 هاوڵاتی تورک لەلایەن پەکەکەوە کوژراون"
ڕۆژی چوارشەممە تورکیا ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆی- 2 ی لە دژی ئامانجی پەکەکە لە چیای گاره دەستپێکرد، ئەوەش دوای دوو ڕۆژ لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی "ئارن-8" لە دژی BKA لە سێ ویلایەتی باشور وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە کە 1670 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان تێیدا بەشدار بوون، لە پارێزگاکانی هاتای، گازیانتێپ و عوسمانییە، دەستی پێکردوە.
وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، کە ئۆپەراسیونەکە بۆ ئازادکردنی ئەو هاوڵاتیە تورکانەبوو کە پەکەکە دەستگیریان کردبوو، دیاریشکردووە کە پەکەکە ئەو دەستگیرکراوانەیا کۆشتووە.
بەڵام پەکەکە رایگەیاند، ئەوان شکستیان بە ئۆپەراسیونەکەی تورکیایان هێناوە.