میسر.. 11 كهس لهسێدارهدران بهتاوانی کوشتن و دزی
دیجیتال میدیای سپێده
بهپێی سەرچاوە ناوخۆییهكان، دەسەڵاتدارانی میسر11 کەسیان لە سێدارە داو لە زیندانێك له باکوری وڵات، هاوکات ڕەخنە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ بەردەوامە لە سهر جێبهجیكردنی بریاری لەسێدارەدان لهو وڵاته.
ڕۆژنامەی "الوطن" ڕۆژی سێشەممە رایگهیاند: بەشی زیندانەکانی وەزارەتی ناوخۆ سزای لە سێدارەدانی بۆ 11 زیندانی حوکمدراو لە کەیسی تاواندا لە ناو زیندانی بورج ئەلعەرەبی ئەسکەندەری جێبەجێ کردووە.
ڕۆژنامەکە ئەوەشی وت، "تەرمەکانیان بردووه بۆ پزیشكی داد لە ئەسکەندەریە بو ئامادەکاریان بۆ رادهستكرنی بە بنەماڵەکانیان بۆ بەخاکسپاردنیان
ڕۆژنامەکە لەزاری سەرچاوەی ئەمنی ناونەبراوەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە لەسێدارەدانەکان دوای کۆتایی هاتنی هەموو پرۆسە دادوەرییەکانی تۆمەتباران جێبەجێکراوەو حوکمەکان حكومی کۆتایییه و جێبەجێکراوە .
سەرچاوەکە ئەوەشی وت، کە ئهوانهی له سێدارهداراون لە کەیسەکانی کوشتن و دزی حكومدرابوون.
لەم ساڵانەی دواییدا میسر ڕەخنەی نێودەوڵەتی لە مافی مرۆڤ ڕەت کردەوە لە بەردەوام بوونی بەکارهێنانی سزای لە سێدارەدان ، كه رێكخراوهكانی مافی مروڤ داوای هەلوەشاوی سزای لە سێدارەدانیان دەکرد .
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە لەسێدارەدان لە سەرتاسەری جیهان ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند، کە میسر لە ڕیزبەندی سێیەمی جیهانی عەرەبی و پێنجەمی جیهاندا لە ڕیزبەندی هەرە زۆری وڵاتانی جێبهجیكردنی بریاری له سێدارەدا لە ساڵی 2019دا، دوای چین و ئێران و سعودیە و عێراق بە پلەی سێیەم دێت