هەواڵی کوردستان ئێستا

عیراق.. کۆی داھاتی نەوتی ھەناردەکراو بۆ مانگی شوباتی رابردوو، گەیشتووەتە زیاترله‌ 5 ملیار

عیراق.. کۆی داھاتی نەوتی ھەناردەکراو بۆ مانگی شوباتی رابردوو، گەیشتووەتە زیاترله‌ 5 ملیار
عیراق.. کۆی داھاتی نەوتی ھەناردەکراو بۆ مانگی شوباتی رابردوو، گەیشتووەتە زیاترله‌ 5 ملیار

2021-03-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

 

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند کە کۆی داھاتی نەوتی ھەناردەکراو بۆ مانگی شوباتی رابردوو، گەیشتووەتە 5 ملیار و 26 ملیۆن و 807 ھەزار دۆلار.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پشت بەستن بە ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، کۆی گشتیی داھاتی نەوتی ھەناردەکراوی بۆ مانگی شوباتی رابردوو، بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە کۆی نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی شوباتی رابردوودا، گەیشتووەتە 82 ملیۆن و 877 ھەزار و 757 بەرمیل کە داھاتەکەی پێنج ملیار و 26 ملیۆن و 807 ھەزار دۆلار بووە.

ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە مانگی شوباتی رابردوودا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، 79 ملیۆن و 105 ھەزار و 329 بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراوی کەرکووک لەڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە، گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 772 ھەزار و 428 بەرمیل.

ئاماژە بەوەیشدراوە لە مانگی شوباتی رابردوودا، رۆژانە دوو ملیۆن و 960 ھەزار بەرمیل ھەناردەکراوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە لە مانگی شوباتی رابردوودا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە 60 دۆلار و 33 سەنت فرۆشراوە.