هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق..هه‌نارده‌ى ‌نه‌وت بۆ ئه‌مریكا به‌رزده‌بێته‌وه‌ بۆ 68 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت

عێراق..هه‌نارده‌ى ‌نه‌وت بۆ ئه‌مریكا به‌رزده‌بێته‌وه‌ بۆ 68 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت
عێراق..هه‌نارده‌ى ‌نه‌وت بۆ ئه‌مریكا به‌رزده‌بێته‌وه‌ بۆ 68 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت

2021-03-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

 

ئیداره‌ى زانیارییه‌كانى وزه‌ى ئه‌مریكی ئاشكرایكردوه‌: كه‌هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى عێراق بۆ ئه‌مریكا به‌رزبوته‌وه‌ بۆ 68 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو دا.

له‌راپۆرتێكدا، ئیداره‌ى زانیارییه‌كانى وزه‌ ئه‌مریكى ئاشكرایكردوه‌: كه‌ نیوه‌ى هاورده‌ى ئه‌مریكا له‌نه‌وتى خام له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوودا له‌ 7 وڵات گه‌یشتووه‌ته‌ پێنج ملیۆن و 174 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ به‌رێژه‌ى یه‌ك پۆینت 540 ملیۆن به‌رمیلى رۆژانه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: كه‌ئه‌مریكا نه‌وتى خام له‌عێراقه‌وه‌ هاورده‌كردوه‌ به‌رێژه‌ى 68 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ هه‌فته‌یه‌ك له‌پێشتر دا ئه‌مریكا هیچ رێژه‌یه‌كى نه‌وتى عێراقى هاورده‌ى نه‌كردوه‌.

راشیگه‌یاندوه‌: زیاترین هاورده‌كردنى نه‌وتى بۆ ئه‌مریكا له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو دا له‌ وڵاتى كه‌نه‌دا بووه‌، به‌رێژه‌ى 3 پۆینت 648 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌.