هەواڵی کوردستان ئێستا

ڤاکسینی فایزەر کاریگەری لەسەر جۆرێکی کۆرۆنا نابێت

ڤاکسینی فایزەر کاریگەری لەسەر جۆرێکی کۆرۆنا نابێت
ڤاکسینی فایزەر کاریگەری لەسەر جۆرێکی کۆرۆنا نابێت

2021-04-12 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN توێژینەوەیەکی ئیسرائیلی ئاشکرایکردووە: ڤاکسینی فایزەر کاریگەری لەسەر ئەو کۆرۆنا گۆڕاوە نابێت کە لە ئەفریقای باشوور بڵاوبووەتەوە. توێژینەوەکە کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزەوە بڵاوکراوەتەوە، پشتی بە داتاکانی 400 خۆبەخش بەستووە کە دوو ژەمی پێویستی ڤاکسینی فایزەریان وەرگرتووە و دەرکەوتووە لەشیان بەرگری بەرامبەر بە جۆرێکی کۆرۆنای گۆڕاو دروستناکات کە پێی دەوترێت کۆرۆنای ئەفریقای باشوور و ناوە زانستییەکەی B1351ە. تا ئێستا کۆمپانیای بەرهەمهێنی ئەو جۆرە ڤاکسینە هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی توێژینەوە ئیسرائیلییەکە نەداوە. لە چەند رۆژی رابردوودا ڤاکسینی فایزەر گەیشتە هەرێمی کوردستان، ئەوەش دوای ئەوەی ڤاکسینەکانی ئەسترازینیکا و سینۆفارم بۆ هاووڵاتیان بەکارهێندرا.

The post ڤاکسینی فایزەر کاریگەری لەسەر جۆرێکی کۆرۆنا نابێت appeared first on SNN.