هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق لە مانگی ئایاردا بە بەھای حەوت ملیار و 306 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە

عێراق لە مانگی ئایاردا بە بەھای حەوت ملیار و 306 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە
عێراق لە مانگی ئایاردا بە بەھای حەوت ملیار و 306 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە

2023-06-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت بۆ مانگی ئایار، گەیشتووەتە حەوت ملیار و ٣٠٦ ملیۆن دۆلار و لە مانگی نیساندا، حەوت ملیار و ٧٩٩ ملیۆن دۆلار بوو.

داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت بۆ مانگی ئایار بەراورد بە مانگی نیسان، ٤٩٣ ملیۆن دۆلار کەمی کردووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پشت بەستن بە ئامارێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی نەوتی فرۆشراوی مانگی ئایاری بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، بڕی ئەو نەوتەی کە لە مانگی رابردوودا ھەناردەکراو، ١٠٢ ملیۆن و ٤٦٣ ھەزار و ٣٨٧ بەرمیل بووە کە کۆی گشتی داھاتەکەی گەیشتووەتە، حەوت ملیار و ٣٠٦ ملیۆن دۆلار.

باس لەوەیش کراوە کە لە مانگی ئایاردا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ١٠٢ ملیۆن و ٢٠٦ ھەزار و ٤١٣ بەرمیل بووە.

ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە مانگی رابردوودا، رۆژانە تێکڕا سێ ملیۆن و ٣٠٥ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، ھەروەھا ئاماژە بەوە دراوە کە لە مانگی ئایاردا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە ٧١ دۆلار و ٣٠ سەنت فرۆشراوە.

داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت لە مانگی نیساندا، حەوت ملیار و ٧٩٩ ملیۆن دۆلار بووە.

بەمەیش داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت لە مانگی ئایاردا، بەراورد بە مانگی نیسان، ٤٩٣ ملیۆن دۆلار کەمی کردووە.