سامسۆنگ خستنەبازاڕی جیهانی Samsung Food ڕادەگەیەنێت، کە خزمەتگوزارییەکی تایبەت بە خواردن و ڕێچکەیە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات
ڕێچکە تایبەتمەندەکان، پلاندانانی زیرەکی ژەمەکان و گونجانی ماڵە زیرەکەکان هەموویان لە خزمەتگوزارییە نوێیەکەی زیرەکی دەستکرد دا کۆدەبنەوە
هەولێر، کورستان– 2023 – ئەمڕۆ کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، خستنەبازاڕی Samsung Food ڕاگەیاند، کە سەکۆی خۆراک و ڕێچکەیەکی کەسییە و بەزیرەکی دەستکرد کاردەکات.
Samsung Food کە بە هەشت زمان لە 104 وڵاتی جیهان بڵاودەکرێتەوە، ئەزموونی خۆراکی گشتگیر پێشکەش دەکات لە ڕێگەی زیاتر لە 160هەزار ڕێچکەی بەردەستەوە، وەک یاریدەدەرێکی تایبەتمەند کاردەکات کە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات بۆ دۆزینەوەی خواردنی نوێ و دروستکردنی پلانی ژەمە خۆراکییە تایبەتەکان و داواکردنی پێکهاتەکان بە شێوەی ئۆنلاین. هەروەها خزمەتگوزارییەکە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات کە ئامێرەکانی چێشتلێنانیان کۆنترۆڵ بکەن، لە هەمان کاتدا هەنگاو بە هەنگاوی چێشتلێنان بە ڕێنمایی دەدات و ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ڕێچکە دڵخوازەکانیان لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبکەنەوە.
بە بنیاتنانی بنەمای ئامێرە بەرفراوانەکانی چێشتلێنان و خزمەتگوزارییە خۆراکییەکانی سامسۆنگ، Samsung Food تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی لە تواناکانی ئێستا تێپەڕێت و سەکۆیەکی خۆراک پێشکەش بکات کە بەڕاستی لەگەڵ پێداویستی و شێوازی ژیانی بەکارهێنەرانیدا بگونجێت. بۆ بەدیهێنانی ئەمە، Samsung Food پشت بە بنکەی بەرفراوانی Whiskەوە دەبەستێت، کە سەکۆی خۆراکی زیرەک بووە کە لەلایەن Samsung Next ەوە لە ساڵی 2019 بەدەستهاتووە و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بە ناوی Food AI بەکاردەهێنێت، کە پێشنیاری ژەمەکان دەکات لەسەر بنەمای ئارەزووەکانی بەکارهێنەر و وەرزی خۆراک.
چانوو پارک، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و بەرپرسی گروپی خزمەتگوزاری Biz لە بازرگانی ئامێرە دیجیتاڵییەکان لە سامسۆنگ ڕایگەیاند: "ئەو خواردنانەی چێژیان لێ وەردەگرین و شێوازی ئامادەکردنیان ناوەندی ژیانی ڕۆژانەمانن، هەموومان حەز دەکەین پێکەوە چێشت لێبنێین و خواردن بخۆین، بە بەستنەوەی ئامێرە دیجیتاڵییەکان و ئامێرە مۆبایلەکان لە سەرانسەری سیستەمی سامسۆنگ و یارمەتیدانی بەکارهێنەران لە لیستی کڕین تا قاپی ژەمی ئێوارە، Samsung Food توانا پێشکەوتووەکانی زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی خۆراکی زۆر تایبەت و هەموو لە یەکدا کە بەکارهێنەران دەتوانن ڕاستەوخۆ لە دەستیانەوە کۆنتڕۆڵی بکەن .”
خواردن بە ڕێگای خۆت: گەڕان بەدوای ڕێچکە و تایبەتکردن، پلاندانان بۆ ژەمەکان بە زیرەکی دەستکرد، پەیوەندیەکانی چێشتخانە و هاوبەشکردنی بۆ تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
تایبەتمەندییە بەرفراوانەکانی Samsung Food پشتگیری لە بەکارهێنەران دەکەن لە هەموو هەنگاوێکی ڕێگاکەدا لە کاتی پلاندانان و پرۆسەی چێشتلێنان، کە چوار بوارە سەرەکییەکان دەگرێتەوە: دۆزینەوەی ڕێچکە و کەسایەتیکردن، پلاندانانی ژەمە خۆراکییە تایبەتەکان، چێشتلێنان و ئەرکەکانی هاوبەشکردنی چالاکیەکە.
بۆ دۆزینەوەی ڕێچکە، Samsung Food ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ڕێچکەکان لە سندوقی ڕێچکەی دیجیتاڵی تایبەتی خۆیان لە هەر کاتێکدا و لە هەر شوێنێکەوە هەڵبگرن. بەرنامەکە شیکاری ڕێچکەکان دەکات و فۆرماتەکانیان بە پێوەری دەکات و ڕێکیان دەخات بۆ دروستکردنی لیستی کڕین بە پشتبەستن بە پێکهاتەکانیان. جگە لە ئامێرە مۆبایلەکان، بەکارهێنەران دەتوانن بە ساردکەرەوەی Bespoke Family Hub™دەستیان بە خزمەتگوزاری Samsung Food بگات. لە شاشەی تەچیFamily Hub™ کراوەتەوە، Samsung Food پێشنیارەکانی ڕێچکەکان پێشکەش دەکات بە پشتبەستن بە لیستی ئەو شتە خۆراکییە بەردەستانەی کە لەلایەن بەکارهێنەرەوە بەڕێوەدەبرێن.
هەروەها Samsung Food کارایی Personalize Recipe ی لەگەڵدایە، کەFood AIی بەرنامەکە دەتوانێت ڕاستەوخۆ ڕێچکەیەکی پاشەکەوتکراو بگۆڕێت بۆ ئەوەی باشتر ڕەنگدانەوەی پێداویستییەکانی خۆراکی بەکارهێنەران بێت. بۆ نموونە بەکارهێنەران دەتوانن ڕێچکەیەک بگۆڕن بۆ وەشانی خواردنی ڕووەکی یان گۆڕانکاری دیکە بکەن بۆ دروستکردنی ڕێچکەیەک کە لە ڕووی خۆراکییەوە هاوسەنگتر بێت یان پێکهاتەی ناو کۆگاکە لەخۆبگرێت. تەنانەت بەکارهێنەران دەتوانن ڕێچکەی نوێ وتێکەڵ دروست بکەن، وەکو وەشانی کۆری خواردنە ئیتاڵیەکان، و کاتی چێشت لێنان یان ئاستی لێهاتوویی ڕێچکەکان ڕێکبخەن.
بۆ دروستکردنی پلانی ژەمی ڕۆژانەی تاکەکەسی بۆ بەکارهێنەران، بەرنامەکە پێشنیارەکانی لە دروستکراوی زیرەکی دەستکرد دێنێت بە پشتبەستن بە زانیاریەکانی بەکارهێنەر, هەڵبژاردەکانی خۆراک و جۆرە خواردنە دڵخوازەکان و ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات زیادیان بکەن بۆ پلاندانەری ژەمەکانیان. دابەشبوونی خۆراکی پێکهاتەکان لە هەر کاتێکدا بەردەستە، و بەکارهێنەران دەتوانن شتومەک زیاد بکەن بۆ لیستی کڕینی Samsung Food پاشان ڕاستەوخۆ بینێرن بۆ کڕینی مارکێت یان فرۆشگای ئۆنلاین.
لەگەڵ چێشتلێنانێکی پەیوەستکراو، پەیوەندی نەرمی Samsung Food ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کاتەکان دابنێن، فڕنەکان پێشوەختە گەرم بکەنەوە و ڕێکخستنەکانی چێشتلێنانەکانی ڕێچکەکان ڕاستەوخۆ بنێرن بۆ ئامێرەکان لە ڕێگەی شێوازی چێشتلێنان بە ڕێنمایی هەنگاو بە هەنگاو، هەموو ئەمانە لە مۆبایلەکانیانەوە. دەستپێک لە فڕنی Bespoke، سامسۆنگ پلانی هەیە چەندین ئامێر – لەوانەش کۆمەڵەی Bespoke induction و Bespoke microwaves بە Samsung Foodەوە ببەستێتەوە لە کۆتایی ساڵدا بۆ فراوانکردنی ئاسانکاری بۆ بەکارهێنەران لە چێشتخانەکەدا.
ئاسانە بۆ بەکارهێنەران کە کۆمەڵایەتی بن لەگەڵ Samsung Food بە هاوبەشکردنی خواردنە دڵخوازەکانیان لە هەژمارەکانیانەوە، دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ڕێچکەی خۆیان و شوێنکەوتنی دروستکەرانی ناوەڕۆکی خواردنە دڵخوازەکانیان.
لە کۆمپانیای Samsung Health Incorporationەوە بۆ Vision AI: تایبەتمەندییەکانی داهاتوو بۆ Samsung Food
لە دەرەوەی تواناکانی Samsung Food کە لە کاتی نمایشکردنیدا بەردەستە، سامسۆنگ بەردەوام دەبێت لە زیادکردنی تایبەتمەندی و خزمەتگوزاری نوێ بۆ بەرنامەکە بۆ ئەزموونێکی خۆراکی کەسی نەرمتر و گشتگیرتر.
تا کۆتایی ئەمساڵ سامسۆنگ بەنیازە یەکخستنی Samsung Health لەگەڵ Samsung Food پێشکەش بکات بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بتوانن پێشنیارەکان بۆ بەڕێوەبردنی خۆراکیان وەربگرن. نەرمی هاوکاتکردنی زانیارییەکانی وەک BMI، پێکهاتەی جەستە و بەکارهێنانی کالۆری لەگەڵ Samsung Food یارمەتی بەکارهێنەران دەدات بۆ گەیشتن بە ئامانجە تەندروستییەکان و پاراستنی خۆراکی هاوسەنگ.
تەکنەلۆژیای Vision AI کە پلانی بۆ دانراوە لە ساڵی 2024 جێبەجێ بکرێت، وا دەکات Samsung Food بتوانێت ئەو ماددە خۆراکی و ژەمە خۆراکیانەی کە لە ڕێگەی کامێراوە وێنەیان گیراوە بناسێتەوە و وردەکارییەکان لەبارەیانەوە بخاتەڕوو، لەوانەش زانیاری خۆراکی. بە شیکردنەوەی پێکهاتەکەی، بەرنامەکە دەتوانێت باشترین ڕێچکەکان پێشنیار بکات بۆ بەکارهێنانیان و ئەم ڕێچکانە بۆ بەکارهێنەر هەڵبگرێت و پێکهاتە پێویستەکان زیاد بکات بۆ لیستی کڕین، هەموو ئەمانە بە چەند کرتەیەک.
وەک بەشێک لە خێزانی خزمەتگوزارییەکانی سامسۆنگ کە هەمیشە لە گەشەکردندایە، Samsung Food نوێنەرایەتی هەنگاوی داهاتوو دەکات لە ئەزموونی گشتگیر و لە هەمان کاتدا بەپێی خواست دەبێت کە کڕیارانی سامسۆنگ دەتوانن لە ماڵەکەی خۆیاندا چێژیان لێ وەربگرن. Samsung Food هەوڵدەدات زیاتر بەردەوامی بەو ئاسانکارییانە بدات کە بە چێشتخانەیەکی زیرەک و پەیوەستکراو لە ئامێرە ناوماڵەکانی سامسۆنگ دەکرێت، و بەردەوام دەبێت لە نوێکردنەوە بە تایبەتمەندییە نوێیەکان دوای خستنەبازاڕی فەرمی.
بۆ دابەزاندنی Samsung Food لەسەر هەر سەکۆی مۆبایلە زیرەکەکان، تکایە سەردانی https://get.samsungfood.com/downloadبکەن.
دەربارەی کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان
سامسۆنگ ئیلهام بەخشە بۆ جیهان و داهاتوو وێنا دەکاتەوە بە بیرۆکەی گۆڕانکاری و تەکنەلۆژیاکان، و کۆمپانیای سامسۆنگ کار دەکات لە دووبارە داڕشتنەوەی جیهانی ئامێرەکانی تەلەفزیۆن و مۆبایلە هۆشمەندەکان و ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، و تابلێت و ئامێری دیجیتاڵی ناوماڵ و سیستەمی تۆڕ و بیرگە و سیستەمی LSA و ڕووناکی LED. بۆ بەدەستهێنان و خوێندنەوەی نوێترین هەواڵەکان دەتوانن سەردانی ژووری هەواڵەکانی سامسۆنگ بکەن لەم بەستەرە: https://news.samsung.com/mena