هەواڵی کوردستان ئێستا

ئامێرەکانی سامسۆنگ گالاکسی S23 FE و گالاکسی تاب S9 FEو گالاکسی Buds FE تایبەتمەندی ناوازە دەهێننە بەردەم بەکارهێنەرانی زیاتر

ئامێرەکانی سامسۆنگ گالاکسی S23 FE و گالاکسی تاب S9 FEو گالاکسی Buds FE تایبەتمەندی ناوازە دەهێننە بەردەم بەکارهێنەرانی زیاتر
ئامێرەکانی سامسۆنگ گالاکسی S23 FE و گالاکسی تاب S9 FEو گالاکسی Buds FE تایبەتمەندی ناوازە دەهێننە بەردەم بەکارهێنەرانی زیاتر

2023-11-02 14:24:12 - سەرچاوە: سامسۆنگ


ئامێرە تەواو نوێیەکانی زنجیرەی FE دیزاینە ناوازەکان و کامێرای پێشکەوتو و کوالێتی دەنگ و کارایی بەهێز و تایبەتمەندییە بەرزترەکان تێکەڵ دەکەن.

 

سیئۆل، کۆریا، 4ی تشرینی یەکەمی 2023 - کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس نوێترین زیادکردنی زنجیرەی FE بۆ سیستەمی گالاکسی ڕاگەیاند، کە بریتیە لە گالاکسی S23 FEی نوێ، گالاکسی تاب S9 FE، S9 FE+. ئەم ئامێرانە بە دیزاینە جیاواز و بەهێزەکانیان و کارایی پێشکەوتوو و توانای کامێرا و دەنگی بەرز و زۆر شتی تر ناسراون، ئەم ئامێرانە سەرسوڕهێنەرترین ئامێری FEن لە پۆلەکەیاندا تا S9تا. بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بۆ یەکەمجار ئەزموونی ئامێرە پێشەنگەکانی گالاکسی بکەن، ئامێرە نوێیەکانی FE سەرەتایەکی نموونەیی دەبێت بۆیان.

تی ئێم ڕۆه، سەرۆک و بەرپرسی پەیوەندییەکانی مۆبایل لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ڕایگەیاند: "لە سامسۆنگ، ئێمە پابەندین بە گەیاندنی داهێنانی ئاست جیهانی بە هەموو کەسێک لە ڕێگەی ئەزموونە گەورەکانی مۆبایلەوە کە لەگەڵ شێوازی ژیانی ئەواندا دەگونجێت، ئامێرە نوێیەکانی FE پڕن لە توانای ناوازە کە دڵی جەماوەران بەدەستدەهێنێت، بە تەنیا یان لە سیستەمێکی پەیوەستکراودا، ڕێگە بە بەکارهێنەرانی گالاکسی دەدات زۆرترین داهێنان و بەرهەمهێنانیان هەبێت".

 

گالاکسی S23 FE: دیزاینی تایبەتی زنجیرەی گالاکسی S، و کامێرای پرۆفیشیناڵ، و توانای یاریکردنی نەرم بۆ بەرزکردنەوەی چالاکییەکانی ڕۆژانەت

مۆبایلی گالاکسی S23 FE بە دیزاینی ئایکۆنی زنجیرەیS دێت بە کامێرای نوێ و جوانکاری ناوازە کە بە بەرگری ئاو و تۆز IP68 پارێزراوە بۆ شاشەیەکی کەشخەتر. هەروەها تایبەتمەندی بەکارهێنانی کەرەستەی بەکارهاتوو و پێکهاتەکانی پاکەتەکانی، بۆ دڵنیابوون لە ئاستی بەرزی مانەوە و تایبەتمەندی پراکتیکی و بەردەوامیی. مۆبایلی گالاکسی S23 FEبە ڕەنگی نوێ بەردەستە کە زۆر زیندوو دەردەکەون، هەروەها ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ڕەنگی ئامێرەکە هەڵبژێرن کە لەگەڵ ستایلەکەیاندا بگونجێت.

وە بە تایبەتمەندی کامێرای پیشەیی کە یارمەتیت دەدات وێنە و ڤیدیۆی سەرسوڕهێنەر بگرێت، ساتەکانی ڕۆژانە لەسەر مۆبایلی گالاکسی S23 FE زیندوو دەبنەوە. وە دەتوانیت چێژ لە وردەکارییە وردەکان وەربگریت لە هەموو دیمەنێکدا بە هاوێنەی ڕوونی بەرز تا 50 مێگاپێکسڵ و زوومێکی بینایی کە دەتوانێت 3 هێندە گەورە بکات. و دوای تاریکی، بەرنامەی وێنەگرتنی شەوانە ی گالاکسی S23 FE ڕێگەت پێدەدات سێڵفی و پۆرترێت بگرێت بە ڕەنگێکی زۆر ڕوون. وە بەهۆی تایبەتمەندی پێشکەوتووی جێگیرکردنی وێنەی دیجیتاڵی (VDIS)، لەکاتی جووڵەدا وێنەی جێگیر بگرە بە بەکارهێنانی کامێرای دواوە بە گۆشەی جێگیرکەری وێنەی بینایی (OIS).

وە کاتێک باس لە دروستکردنی ناوەڕۆک دەکرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ کەسانی تردا هاوبەشی بکەین، گالاکسی S23 FE وەک ستۆدیۆیەکی مۆنتاژ لەکاتی جووڵەدا جیاوازە. پیشەگەرەکان دەتوانن بە دەستی کۆنتڕۆڵەکان بۆ خێرایی داخستن و کردنەوەی هاوێنە و زۆر شتی تر بەپێی تایبەتمەندییەکانتان ڕێکبخەن. دەتوانیت بە بەکارهێنانی بەرنامەی یاریدەدەری کامێرا "Camera Assistant" وێنەی تایبەت بگریت، پاشان هەڵبژێریت کە کام تایبەتمەندی خۆکاریت دەوێت بەکاری بهێنیت بۆ ئەزموونێکی وێنەگرتنی تەواو تایبەتمەند. و بۆ ئازادی دروستکردن و ڕێکخستن، کامێرای مۆبایلی گالاکسی S23 FEئامرازی دەستکاریکردنی هەیە کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە بەرزکردنەوەی داهێنانەکانت.

سەبارەت بە یاری و پەخشی ڕاستەوخۆ، لێرەدا ڕۆڵی چارەسەرکەری بەهێز لە مۆبایلی گالاکسی S23 FEدێت، کە یارمەتیدەرە بۆ تەواوکردنی هەموو کردارێک بە خێرایی و بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بەهۆی بەرزکردنەوەی بە ژوورێکی هەڵم کە یارمەتی کۆنترۆڵکردنی گەرمی و پاراستنی کارایی دەدات. پاترییە درێژخایەنەکەی 4500 میلی ئەمپێر دەستبەجێ ڕێکدەخرێت بۆ پاراستنی هێز، تەنها لە ماوەی 30 خولەکدا تا 50% بارگاوی دەبێتەوە، بە بەکارهێنانی ئەداپتەری 25 واتی. هەموو ئەم هێزە زیندووە لەسەر شاشەیەکی Dynamic AMOLED 2Xی ڕووناک و پڕ ژیان و زۆر نەرمی 6.4 ئینچ دەبێت. بەپێی دەوروبەرەکەت، تەکنەلۆژیای بەرزکردنەوەی بینین "Vision Booster" ی گالاکسی S23 FE بە شێوەیەکی خۆکاری بارودۆخی ڕووناکی گونجاو دەستنیشان دەکات، بۆ ئەوەی شاشەکەی وەک مۆدێلە سەرەکییەکان زیندوو بمێنێتەوە.

زنجیرەی گالاکسی S23 FEبە ڕەنگی سەردەمی بەردەستە، لەوانە نەعنایی، کرێمی، گرافیت و وەنەوشەیی.

 

گالاکسی تاب S9 FE و تاب S9 FE+: شاشەیەکی گەورەی هەیە و پتەوی IP68 هەیە و پێنوسی S Pen بۆ بەرزکردنەوەی داهێنان و بەرهەمهێنان

کاتێک ئیلهام وەردەگریت، دەتوانیت ئامێرەکانی مۆبایلەکانی گالاکسی تاب S9 FE و تاب S9 FE+ بەکاربهێنیت چونکە بژاردەی سەرەکی کات بەسەربردن و داهێنانی دەربڕین و بەرهەمهێنانی نەرم دابین دەکەن. وەک دوو ئامێری گەڕۆک و بەهێز کە دەتوانن هەڵیبژێرن، بەکارهێنەرانی زیاتر دەتوانن ئەزموونی گشتگیری زنجیرەی گالاکسی تاب S بکەن، دروستکەرانی دیجیتاڵی، خاوەنکاران، خوێندکاران، هونەرمەندان، یاریزانان و زۆر شتی تر خولیای خۆیان و توانای خۆیان بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان بە خێرایی دەدۆزنەوە بەهۆی باشترکردنی ئامێرەکەوە و تایبەتمەندییەکان و کارای باشتر بە بەراورد بە زنجیرەی پێشووی FE.

تواناکانی پیشاندانی و داهێنان و وەڵامدانەوە دەتوانرێت لە هەر شوێنێک کە بەکارهێنەری لێبێت بەکاربهێنرێت، لەوانەش ماڵەوە، ئۆفیس، لەناو زانکۆ، یان تەنانەت لە پارکدا، بە بەکارهێنانی 10.9 ئینچی گالاکسی تاب S9 FE و 12.4 ئینچی تاب S9 FE+، کە تایبەتمەندی نوێکردنەوەی خۆکاریان هەیە بە گونجاوی تا 90 هێرتز. و تیشکی خۆر بەقەد تایبەتمەندی “Vision Booster” نییە، کە دەتوانرێت لە ژینگەکانی دەرەوەدا بەکاربهێنرێت بە باشترکردنی ڕەنگ و تۆن، بەتایبەتی لە ناوچەی تاریکی شاشەکەدا. هاوشێوەی نوێترین زنجیرەی گالاکسی تاب S9، هەردوو ئامێرەکە خاوەنی پلەی IP68ن، کە مانەوەیەکی بەرزتر پێشکەش دەکات کە وا دەکات بەکارهێنەر هەست بە دڵنیایی بکات لەکاتی جوڵە و ڕۆیشتندا. جگە لەوەش پاتری درێژخایەنی تاب S9 FE+ بۆ ماوەی 20 کاتژمێر دەمێنێتەوە بۆ پەخشکردنی ڤیدیۆ بە یەک بارگاویکردنەوە، واتە لەکاتی کارکردن و یاریکردندا بە وایەری بارگاویکردنەوە نابەسترێیتەوە.

ئاسانە بۆ بەکارهێنەر کە بیرۆکە و تێبینی بنووسێت بە بەکارهێنانی S Pen ی جیاواز کە لە پاکەتی گالاکسیدا هاتووە، کە لە بەرامبەردا پلەی IP68 ی هەیە. هاوشێوەی زنجیرەی گالاکسی تاب S9، هەردوو ئامێرەکە کۆمەڵێک ئامراز و بەرنامەی داهێنەرانە لەخۆدەگرن، لەنێویاندا ئەوانەی کە هەواداران خواستیانە، لەوانە Goodnotes، LumaFusion،Clip Studio paint و زۆر شتی تر. دەتوانیت بە ئاسانی تێبینی و وێنەکێشانەکانت و ڤیدیۆ و زۆر شتی تر هەڵبگریت و بپارێزیت بەهۆی دوو هێندە بوونی بیرگەکەی، و بژاردەی بەرزکردنەوەی بۆ 1 تێرابایت بە کارتی microSD.

زنجیرەی گالاکسی تاب S9 FE بە دوو ڕەنگی سەردەمی بەردەستە کە بریتین لە زیویی و خۆڵەمێشی.

 

بیستۆکی گالاکسی Buds FE: دەنگی بەرزتر و نەهێشتنی دەنگەدەنگی چواردەور "ANC" و دیزاینی نەرمی هەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئەزموونی دەنگی نایاب بۆ بەکارهێنەرانی زیاتر

بیستۆکی گالاکسی Buds FE ئەزموونی دەنگی پێشەنگی پیشەسازی سامسۆنگ دەهێنێتە لای بەکارهێنەرانی زیاتر. و دەنگێکی بەهێز قووڵ و دەوڵەمەند دەدات کە ڕێگەت پێدەدات چێژ لە مۆسیقاکە وەربگریت بەو شێوەیەی کە هونەرمەند ئەنجامی دەدات، لە کاتێکدا نەهێشتنی ژاوەژاوی چواردەور و دەنگی دەوروبەر ڕێگەت پێدەدات زیاتر گوێت لەو شتانە بێت کە خۆشت دەوێت، و کەمتر لەو ژاوەژاوەی کە خۆشت ناوێت. دیزاینی خۆکاری تایبەت بە سیستەمی پێشکەوتووی سێ مایکرۆفۆن، لەگەڵ تۆڕی بێلایەنی قووڵ کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات، کە دڵنیای دەدات لەوەی دەنگت لە ژاوەژاوی چواردەوری نەخوازراو جیاکراوەتەوە بۆ پەیوەندییە ڕوونترەکان.

بیستۆکی گالاکسی Buds FE تایبەتمەندی درێژترین تەمەنی پاتری لە زنجیرەکەیاندا هەیە، کە تا 8.5 کاتژمێر کار دەکات، و بە گشتی تا 30 کاتژمێر بە کەیسی بارگاویکردنەوەشەوە. تەنانەت لە کاتی چالاککردنی نەهێشتنی دەنگەدەنگی چواردەور، بەکارهێنەران دەتوانن تا 6 کاتژمێر پەخشکردن بە گوێچکەکانەوە بەدەستبهێنن، و تا 21 کاتژمێر بە گشتی بە کەیسەکەوە. بیستۆکەکە لە دیزاینی ئایکۆنی و ئەرگونۆمیکی ئەم زنجیرەیە ئیلهامی وەرگرتووە بۆ ئەوەی ئاسوودە بێت کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر لەبەر دەکرێت، هەروەها دەتوانرێت لەگەڵ بەکارهێنەرەکەیدا بگونجێت بە سێ قەبارەی جیاوازی قەبارەی لاسیکی گوێ و دوو قەبارەی جیاوازی لاکانی.

بیستۆکی گالاکسی FE Buds بە دوو ڕەنگی جیاواز و سەردەمی بەردەستە کە بریتین لە گرافیت و سپی.

 

یەک سیستەمی گالاکسی کە بە شێوەیەکی نەرم بەستراوەتەوە

بە خستنەبازاڕی زنجیرە نوێیەکەی FE، لە هەموو کاتێک ئاسانترە کە ئەزموونی تەواوی هێزی سیستەمی پەیوەستکراوی گالاکسی بکەیت. بەرهەمهێنان بۆتە دەستبەجێی بەهۆی تایبەتمەندی Multi-Controller کە بەکارهێنەران دەتوانن بە ئاسانی ناوەڕۆک لە نێوان چەندین ئامێری گالاکسیدا ڕابکێشن و دابەزێنن. بەکارهێنەر دەتوانێت کارەکانی کۆپی و دانان یان ڕاکێشان و دابەزاندن لە نێوان مۆبایلە زیرەکەکە و تابلێتەکەدا بکات. وە کاتێک کاتی داهێنان هات، بە سادەیی ڤیدیۆ یان وێنە لە مۆبایلە زیرەکەکەتەوە بگوازەرەوە بۆ تابلێتەکەت بە بەکارهێنانی Quick Share، بۆ ئەوەی دەستکاریکردنی ئەو کارانە ئاسان بێت.

وە کاتێک کاتی کات بەسەربردن دێت، بیستۆکی گالاکسی Buds FEدەتوانێت هاوڕێیەکی تەواو بێت لە گەشتەکەتدا. بە خۆکاری و بە شێوەیەکی زیرەک دەنگ لە نێوان مۆبایلە زیرەکەکەت و تابلێتەکەت و تەنانەت کاتژمێر و تەلەفزیۆنەکەتدا دەگۆڕێت، ئەمەش بە پشتبەستن بە بەکارهێنانی خۆت و بەبێ پێویستی بە ڕێکخستنی دەستی. لە لایەکی ترەوە تایبەتمەندی SmartThings Find یارمەتیت دەدات بەدواداچوون بۆ شوێنی بیستۆکەکانت بکەیت، هەروەها دەتوانێت زەنگی ئاگادارکردنەوە دەربکات ئەگەر بەجێیان بهێڵیت.

هەموو ئەم ئامێرانە و تواناکانی پەیوەندیکردن پشتگیری لە پابەندبوونی سامسۆنگ دەکەن بە پێشکەشکردنی ئەزموونی پارێزراو و تایبەت کە بەپێی پێداویستییەکانی بەکارهێنەران گونجاوە. زنجیرەی گالاکسی S23 FE و گالاکسی تاب S9 FE بە سیستەمی پاراستنی Samsung Knox پشتگیری دەکرێن، واتە ئاسانە زانیاری کەسی بە پارێزراوی بهێڵیتەوە.

 

بۆ گرنگیدان بە هەسارەکە دروستکراوە

بە خستنەبازاڕی نوێترین ئامێرەکانی FE، سامسۆنگ پابەندبوونی خۆی بە ژینگە بەهێزتر دەکات بە فراوانکردنی بازنەی نوێترین داهێنانە ئامانجدارەکانی لە سەرانسەری سیستەمەکەیدا.

مۆبایلی گالاکسی S23 FE تایبەتمەندی بەکارهێنانی کۆمەڵێک مادەی بەکارهاتووی هەیە لە هەردوو پێکهاتەی ناوەوە و دەرەوەی ئامێرەکەدا، لەوانەش کەرەستەی ئەلەمنیۆم و شووشەی بەکارهاتوو، هەروەها پلاستیکی بەکارهاتوو، کە لە تۆڕی ماسیگرتنی فڕێدراوەوە و بەرمیلی ئاو و شووشەی پلاستیکی بەدەست دێت.

هەروەها زنجیرەی گالاکسی تاب S9 FEلە کەرەستەی بەکارهاتوو دروستکراوە. پێکهاتە هەڵبژێردراوەکانی ناوەوە و دەرەوە بەکاردەهێنرێن، لەوانە ئەلەمنیۆمی بەکارهاتوو و پلاستیکی بەکارهاتوو.

زنجیرە نوێیەکانی گالاکسی S23 FE و گالاکسی تاب S9 FE بە شێوەیەک دیزاین کراون کە لە ڕێگەی چوار نەوەی نوێکردنەوەی سیستەمی کارپێکردن و پێنج ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشەوە بەردەوام بن. بۆ بەرزکردنەوەی تەمەنی درێژ، بەکارهێنەران دەتوانن سوود لە هەندێک بەرنامەش وەربگرن، وەک (Samsung Care+) کە خزمەتگوزارییەکە بۆ پشتگیریکردنی زیانەکانی هەر ڕووداوێک و چاککردنەوە و زۆر شتی تر.

کاریگەری ئەرێنی لەسەر هەسارەکە بە مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکان ناوەستێت، بەڵکو بیستۆکەکانی گالاکسی Buds FE لەخۆدەگرێت، کە لە پلاستیکە بەکارهاتووەکان دروستکراون کە لە تۆڕی ماسیگرتنی فڕێدراو و بەرمیلەکانی ئاوەوە بەدەست دەهێنرێن.

 

بەردەست بوون

لە 20ی تشرینی یەکەمەوە مۆبایلی گالاکسی S23 FE لە بازاڕە هەڵبژێردراوەکاندا بەردەست دەبێت، لە بەرامبەردا زنجیرەی گالاکسی تاب S9 FE و Buds FE لە 6ی ئەم مانگەدا بەردەست دەبن.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر مۆبایلی گالاکسی S23 FE، تکایە سەردانی ئەم بەستەرە بکەن: www.samsung.com/galaxy-s23.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر زنجیرەی گالاکسی تاب S9 FE، تکایە سەردانی ئەم بەستەرە بکەن: www.samsung.com/ galaxy -tab.

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی گالاکسی Buds FE، تکایە سەردانی ئەم بەستەرە بکەن: www.samsung.com/ galaxy -buds