دێرین له پاڵه‌وانییه‌تى ئاسیا به‌شداره
2024-04-24 14:18:02 - سەرچاوە: کەناڵ8
به به‌شداریی 37 وڵاتى كیشوه‌ریی ئاسیا ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له ئیمارات ركابه‌رییه‌كانى پاڵه‌وانییه‌تى ئاسیا بۆ یارییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان ده‌ستیپێكردو بریاره ماوه‌ى سێ رۆژ به‌رده‌وام بێت . له‌و پاڵه‌وانێتییه نزیكه‌ى 1700 یاریزان له‌سه‌ر ئاستى پیاوان و خانمان به‌شدارن به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانێتییه‌كانى كیشوه‌ره‌كه داده‌نرێت له رێژه‌ى به‌شداریكردن 44 چالاكى جۆراوجۆریش له ماوه‌ى ئه‌و سێ رۆژه به‌رێوه‌ده‌چێت. هه‌ڵبژارده‌ى عێراق یه‌كێكه له وڵاته به‌شداره‌كان، به چه‌ند یاریزانێك له‌و پاڵه‌وانێتییه به‌شداریی كردووه له نێو یاریزانه‌كانیش دێرین به‌ختیارى خانمه یاریزانى كوردى یانه‌ى سیروانى نوێ و هه‌ڵبژارده‌كه‌ى تێدایه كه بریاره به‌شداریی له راكردنى 100 مه‌تر به‌ربه‌ستى خانمان بكات . ئه‌و یاریزانه له لایه‌ن شه‌مام سه‌مه‌دى