هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: حەماس و حزبوڵڵا چیتر کاریگەر نین بۆ ئەوەی ئێران لە دژی ئیسرائیل بەکاریان بهێنێت

2024-10-27 16:35:19 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

وەزیری بەرگری ئیسرائیل یۆئاڤ گالانت ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ئێران چیتر ناتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەر بەکرێگیراوەکانی وەک حەماس لە کەرتی غەززە و حزبوڵڵا لە لوبنان لە دژی ئیسرائیل بەکار بهێنێت. یۆئاڤ گالانت لە وتارێکیدا لە مەراسیمی یادکردنەوە لە ئۆرشەلیم  گوتی: "لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، دەزگای ئاسایشی بە سەرکردایەتی هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل ڕێرەوی جەنگیان گۆڕی و دەستکەوتی بێ وێنەیان لە هەموو گۆڕەپانەکانی جەنگدا بەدەستهێنا." گالانت گوتی حەماس چیتر وەک تۆڕێکی سەربازی لە غەززە کار ناکات لە کاتێکدا سەرکردایەتی باڵای حزبوڵڵا و زۆربەی توانا مووشەکییەکانی لەناوبراون. گوتیشی ئەو گروپانە چیتر ئامرازێکی کاریگەر نین بۆ ئەوەی ئێران بەکاریان بهێنێت. سەرچاوە: ڕۆیتەرز