پۆلیسی تورکیا سەرۆک شارەوانییەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی کورد بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر دەکات
2025-01-10 18:10:16 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا
پۆلیسی تورکیا ڕۆژی هەینی،10ی مانگی یەک دوو هاوسەرۆکی شارەوانی و چوار ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی سەر بە پارتی دەم لە پارێزگای مێرسین دەستگیر دەکات. پۆلیس وتی هۆشیار سەرییەڵدیزی و نوری ئەرسەلانی ئەندام لە پارتی دەمی ئۆپۆزسیۆن و سەرۆکی شارەوانی ناوچەی ئاکدێنیزی مێرسینی لەگەڵ چوار ئەندامی دیکەی پارتەکە لە ئەنجومەنی شارەوانی دەستبەسەرکراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت. ئاژانسی ئانادۆڵوی دەوڵەتی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات ئەو کەسانە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی"، "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی چەکدار"، "پێشێلکاری یاسای ڕێگریکردن لە دەستەبەرکردنی پارە بۆ تیرۆر" و "پێشێلکردنی یاسای کۆبوونەوەکان" دەستگیر کراون. پارتی دەم کە 57 کورسی هەیە لە پەرلەمانە 600 کورسییەکەی تورکیادا، وتی لێکۆڵینەوەکان ساختەن و مەبەست لێیان پاساو هێنانەوەیە بۆ دانانی بەرپرسی متمانەپێکراوی خۆیان لە بەڕێوبەرایەتییە ناوخۆییەکەی ئاکدێنیزدا. دەم وتی " ئەم شێوازانە بە باشی دەزانین لەو کودەتایانەوە کە چەندین ساڵە حکومەت دژی ئیرادەی خەڵکی کورد ئەنجامییان دەدات." لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک شارەوانی و بەڕێوبەرە ناوخۆییەکانی لایەنگری کورد دەستبەسەر کراون. حکومەت زۆرجار ئەو بەرپرسانە لادەبەن متمانەپێکراوی خۆیان لەو پۆستانەدا دادەنێن. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز