هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ هه‌ولێر تەرمی کەسێک بە سووتاوی دۆزرایەوە

له‌ هه‌ولێر تەرمی کەسێک بە سووتاوی دۆزرایەوە
له‌ هه‌ولێر تەرمی کەسێک بە سووتاوی دۆزرایەوە

2019-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى پۆلیسى هه‌ولێر:
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٤/۱۲/۲۰۱۹) تەرمی کەسێک لە سنوری بنکەی پۆلیسی کەسنەزان دۆزرایەوە.
دوای گەیشتنی پۆلیسی بەڵگەو تاوان بۆ شوێنی ڕووداو، دەرکەوت کەوا کەسێک خۆی سووتاندوە لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە، دوابەدوای وەرگرتنی زانیاری و لێکۆڵینەوەیەکی وورد لە ڕووداوەکە دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (ئامانج إبراهیم حسن) تەمەن (۲۹) ساڵ، پیشە قوتابی خۆی سوتاندوە.
تەرمەکە هەڵگیرایەوەو ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا.
پۆلیس بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە...