بڕیارە سبەینێ لەشاری بەغدا كۆنگرەی دووەمی ئاو بە ئامادەبوونی نوێنەرانی نێودەوڵەتی و هەرێمی و وڵاتانی دراوسێی عێراق بەڕێوەبچێت.
كۆنگرەی دووەمی ئاو لەشاری بەغدا لەژێرچاودێری (موستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
لە كۆنگرەكەدا باس لە گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا دەكرێت كە كاریگەری هەبووە لەسەر دابەزینی ئاستی ئاو، بەتایبەتی لە عێراق.
هەروەها باس لەوەدەكرێت كە كەش و هەوای جیهان بە گشتی لە ژێر هەڕەشەدایەو پلەكانی گەرما بەرز بوونەتەوەو دەرماتەكانی ئاو كەمبوونەتەوە.
دوێنێ توركیا ئاشكرای كردبوو، كە ئەوان ئامادەن هەماهەنگی لەگەڵ عێراق بكەن تاكو ئەو قەیرانە تێپەڕێنن و ئاوی زیاتر بەربدەنەوە.