دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند: ئەمەی دەگوزەرێ لەم هەرێمەدا زەنگی مەترسیە وئاماژەی ملنانە بەرەونادیار.
مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە تویتێكدا لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، رادەگەیەنێت: "ئەمەی دەگوزەرێ لەم هەرێمەدا زەنگی مەترسیە وئاماژەی ملنانە بەرەونادیار".
مامۆستا سەلاحەدین ئەوەشی ووت: لەجیاتی هەوڵی دۆزینەوەی دەرچەو چارەسەر لێدوانی توندوهەڕەشە دەبیستین ، لەجیاتی ئاشتكردنەوەی هاوڵاتی بێ خزمەت، بێمنەتی وبێباكی لەگەندەڵی وبێ مووچەیی وگرانی وبێكاری گەنجان دەبینین!حاڵی تەحەدیە دەرەكیەكانیش ڕونە.