نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووكان ئاشكرایكرد له ٢٤ی شوباته‌وه تا ئێستا لانیكه‌م ٣٦٤ سڤیل له ئۆكراینا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٧٥٩ی دیكه بریندار بوون و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له ناوچه‌كانی شه‌ڕه‌وه دره‌نگ ده‌گات مه‌زه‌نده ده‌كرێت قوربانییه‌كان زۆر له‌وه زیاتر بن.
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وامه له بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی له‌باره‌ی سڤیله‌كان له جه‌نگی نێوان رووسیا-ئۆكراینادا.
كۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌ران له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، فلیپۆ گراندی ئاشكرایكرد، له ماوه‌ی ١٠ رۆژدا، زیاتر له ملیۆنێك و ٥٠٠ هه‌زار په‌نابه‌ر له ئۆكرایناوه چوونه‌ته وڵاتانی دراوسێ.
له راگهیهندراوێكیشدا كه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، له ٢٤ی شوباته‌وه كه رووسیا هێرشی بۆ سه‌ر ئۆكراینا ده‌ستپێكردووه، تا دوای نیوه‌شه‌وی ٥ی ئادار، ٣٦٤ سڤیل كوژراون و ٧٥٩ی دیكه‌یان برینداربوون و له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:
"كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ باوه‌ڕی وایه به‌هۆی دره‌نگ وه‌رگرتنی زانیاریی به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تدان و له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا پێكدادانی توند تێیاندا به‌رده‌وام بووه، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك راپۆرت هێشتا پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه، ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی قوربانییان ئێجگار به‌رزه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كاربه‌ده‌ستانی ئۆكراینا باس له‌وه ده‌كه‌ن ژماره‌ی سڤیله كوژراوه‌كان زیاتره له دوو هه‌زار كه‌سە.