داواده‌كرێت كێشەی گرانی بازاڕ لە كاری دانیشتنەكانی هەفتانەی پەرلەمان بێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ده‌یان په‌رله‌مانتار له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان داوایه‌كییان بۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان به‌رزكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ كێشه‌ى گرانى بازاڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى كه‌لوپه‌ل و پێداویستیى رۆژانه‌ى هاوڵاتیان له‌ كارى دانیشتنه‌كانى هه‌فتانه‌ى په‌رله‌مان دابنرێت.

ئه‌و داواكارییه‌ كه‌ له‌لایه‌ن 41 ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ ئاڕاسته‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان كراوه‌، تیایدا داواكراوه‌ كه‌ له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌روه‌ها وه‌زیرى دارایى و ئابوورى ئاماده‌بن.