وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ئەمساڵ پڕۆژەی هێڵی ئاسنین دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم ڕایگەیاند: ئەمساڵ پڕۆژەی هێڵی ئاسنین دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە کە بە سێ قۆناغ تەواو دەبێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، دانا عەبدولکەریم رایگەیاند، بڕیاربوو پرۆژەی هێڵی ئاسنین لە ناوەڕاست یان کۆتایی ساڵی ڕابردوودا دەست بە ئامادەکارییەکانی بکرێت، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، پرۆژەکە بۆ چەند مانگێک ئامادەکارییەکانی دواکەوت.
ئاماژهى بهوهشكرد، دەست دەکەین بە قۆناغی ئامادەکاریی، هەڵسەنگاندن و دانانی پرۆپۆزڵ بۆ پرۆژەکە، دواتر قۆناغی جێبەجێکردن دەست پێدەکات کە بریتین لە سێ قوناغ و شەش ئاست.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە وتیشى، هێڵی ئاسنینەکە هەمووشارەکان دەگرێتەوە و درێژییەکەی 915 کیلۆمەترە، پرۆژەکە دراوە بە دوو کۆمپانیای (ئیسپانی) و کۆمپانیایەکی ئەڵمانی، کە پسپۆڕییان هەیە، دەست بە ئامادەکردنی پرۆژەکە و جێبەجێکردنی دەکەن.
دانا عبدولکەریم ئهوهشی وت، بریارە لە قۆناغی یەکەمدا 620 کیلۆمەتر لە هێڵەکە تەواو بکرێت ولە قۆناغی دووەمدا 135 کیلۆمەترو لە قۆناغی سێهەمیشدا 160 کیلۆمەتر تەواو بێت.
وەزیری ئاوەدانەکردنەوەی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، ماستەرپڵانی هێڵی ئاسنین لە ساڵی 2012 دالایەن حکومەتی هەرێمەوە ئامادە کراوە، بۆیە لە ئێستادا ئەو سێ کۆمپانیایە بانگهێشت کراون بۆئەوەی لەم ساڵدا دەست بکەن بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە بەپێی ئەو قۆناغانەی دیاریکراون.
ئەوەشی خستەڕوو، پرۆژەکە وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە لەم کابینەیدا دەست بە ئامادەکارییەکان و جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی بکرێت وبڕیارە لە کابینەی داهاتووی حکومەتدا تەواوبکرێت.