هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد

2021-03-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، رێگە بە هاتنی هاوڵاتیانی عێراق و کەسانی بیانی دەدرێت لە گشت دەروازە سنورییەکانەوە، بەڵام بەو مەرجەی ئەو ماوەیەی وەزارەتی تەندروستی بۆیان دیاریدەکات خۆیان کەرەنتین بکەن.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە هاوڵاتیانی عێراقی و بیانی بەر لە ٧٢ کاتژمێر لە گەشتکردنیان پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامبدەن و ئەنجامەکەش (نێگەتیڤ) بێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، پێویستە ئەو کەسانەی گەشت بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن، لەگەڵ گەیشتنیاندا خۆیان کەرەنتین بکەن بۆ ئەو ماوەیەی وەزارەتی تەندروستی دیاریدەکات.

دەشڵێت، ئەو فەرمانانە لە ئەمڕۆ دووشەممەوە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە و لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاودەبێتەوە.