کاریگەریی بانگەشەی هەڵبژاردن لەسەر کۆمەڵگا؟
بانگەشەی هەڵبژاردن ئەو شێوازەیە کە کاندیدانی پارتە سیاسییەکان ئەجندای کاریان لەسەر پرسەکان ئامادە دەکەن و لە پێش ڕۆژی هەڵبژاردندا بۆ دەنگدەران نمایش دەکەن. کاندیدەکان چەندین تەکنیک و شێواز بەکاردەهێنن بۆ گەیشتن بە دەنگدەران و گەیاندنی پەیامەکانیان، لەوانە لە ڕێگەی بەرنامە و سۆشیال میدیا، بۆنە گشتییەکان یان هەڵواسینی دروشم و وێنەی خۆیان و ژمارەی کاندید بوونیان. کە هەر پارتێکی سیاسی ئەو دروشمەی بەکاردەهێنێت واتە پێناسەی و باکگراوندی پارتەکەیەتی لە مڕ مێژووی پارتەکەیەوە دەنوێنێت .کاتی فەرمی بانگەشەی هەڵبژاردن کە بەزۆری مانگێک یان چەند مانگێک پێش ڕۆژی هەڵبژاردن درێژ دەبێت. کە لەم ماوەیەدا بانگەشە و هەڵوێستی پارتە سیاسیەکان بە ڕێژەیەکی زۆر کایگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر بیر و هزری تاک لە کۆمەڵگا دا.
پرسیارەکە لێرە دەست پێدەکات ئایا بانگەشەی هەڵبژاردن بە دروشمی چەوەشەکاری و بێ ڕێزی کردن و پڕوپاگەندەی نا دروست سەرکەتوو دەبێت ! چ کاریگەرێکی هەیە لەسەر پەروەردەی کۆمەڵگا!؟
بێگومان پرۆسەی بانگەشە کردن کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر پەروەردەی خێزان ، کە کۆمەڵگای تەندروست لە خێزانی تەندروست پێکدێت .پێویستە لەسەر هەر پارتێکی سیاسی و لایەنە سەربەخۆیەکان پابەند بن بە ڕێنمویەکانی کۆمیسۆنی هەڵبژاردن کە بەشێوەیەک ئەکادیمی و شارستانیانە هەڵوێستەکان و بەرنامەی کاریان بگێنن. بەداخەوە بەشێک لە لایەنە سیاسیەکان هەوڵ دەدەن بە زمانی زبڕ و نا تەندروست دروشم و هەڵوێستی خۆیان بگێنن بە بێ لەبەرچاوگیری خێزان و تاکی خێزان لە کۆمەڵگا . کە پەروەردەیی خێزان لە سەر بنەمای دروستی و ڕێزداریەوە سەرچاوە دەگڕێت ، بەڵام بەشێک لەم پارتە سیاسیانە ئامادەن لە پێناو کۆکردنەوەی دەنگ بێ رێزی بە هەموو قەوارەیەک و بنەمایەکی ڕەوشتی بکەن . کە ڕاستەوخۆ وێنەدانەوەی ڕەوتی بیر توند و زمان زبڕی کاریگەری دەبێت لەسەر تاکی کۆمەڵگا بە گشتی و گەنج و منداڵ بە تایبەتی !. بۆیە ڕاستەخۆ بۆ خەڵکی ڕۆشنفکری کوردستان ڕوون دەکەمەوە لەم چەند ڕۆژەی بانگەشەی هەڵبژاردن کام پارتی سیاسی جگە لە ''پارتی دیموکراتی کوردستان'' رێزی پرێنسیپەکانی کۆمەڵگای گرتووە. کە تەنها بەرنامەی کاری ''پارتی دیموکراتی کوردستان '' دروشمی ئارامی و پێکەوە ژیان و خزمەت کردن بووە... ! ئەمش واتا ''پارتی دیموکراتی کوردستان'' واتا پارتێکی تەواو مەبدەئ نیشتیمانی و کوردستانی ، کە تەندروستی کۆمەڵگای بەسەرو هەموو شتێک دەزانێت و رێز لە هۆشداری مرۆیی دەگرێت ... ! کوردستانیانی ئازیز بۆ پاراستنی تەندروستی پەروەردەیی ماڵباتەکەت ئەوا پشتگیری ئەو پارتە بکە کە پرێنسیپی ئەخلاقی هەیە ، نەوەک پارتە سیاسیەک پشتگیری بکەی کە بە چەوەشەکاری و بێ رێزی هەوڵ دەدات پەروەردەی ماڵباتەکەت نا تەندروست بکات ....!
بەلێ بۆ ''پارتی دیموکراتی کوردستان'' لەپێناو پاراستنی پەروەردەی ماڵباتەکەم ...!