هەواڵی کوردستان ئێستا

ماڵپەری ئەکسیۆس: ئیسرائیل وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئێران دوادەخات

ماڵپەری ئەکسیۆس: ئیسرائیل وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئێران دوادەخات
ماڵپەری ئەکسیۆس: ئیسرائیل وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئێران دوادەخات

2024-04-18 03:18:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

ماڵپەرێکی ئەمریکى رایگەیاند، ئیسرائیل بڕیاریداوە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئێران بۆ کاتێکی نادیار دوابخات. ماڵپەری ئەکسیۆسى ئەمریکى لەزارى چەند بەرپرسێکى ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، ئیسرائیل رۆژى دووشەممەى رابردوو ئەمریکاى ئاگادارکردووەتەوە ئەو هێرشانەی بڕیاریدابوو لە وەڵامی هێرشەکانی ئێران بیکاتە سەر وڵاتەکە، بۆ کاتێکی نادیار دوایدەخات. ئەوەشخراوەتەڕوو، ئیدارەى بایدن هۆشدارییان بە ئیسرائیل داوە بۆئەوەى وەڵامەکانى فراوان نەبێت، بەڵکو هێرشەکانى سنوورداربێت و نەبێتەهۆى زیاتر ئاڵۆزبوونى دۆخى رۆژهەڵاتى ناوەراست. شەوى 13ـی نيسان، ئێران بە 170درۆن و 120موشەکى بالیستى هێرشیکردەسەر ئیسرائیل، وەزارەتى بەرگریى ئیسرائیل رایگەیاند، بەهاوکاریى ئەمریکا و هاوپەیمانانمان زۆرینەى درۆن و مووشەکەکان پێش ئەوەی بگەنە ئاسمانی وڵاتەکەمان خراونەتەخوارەوە.