هەواڵی کوردستان ئێستا

پنتاگۆن: درێغى ناکەین لە بەرگریکردن لە ئیسرائیل

پنتاگۆن: درێغى ناکەین لە بەرگریکردن لە ئیسرائیل
پنتاگۆن: درێغى ناکەین لە بەرگریکردن لە ئیسرائیل

2024-04-18 04:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

گوتەبێژى وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، وەڵامدانەوەی چاوەڕوانکراوی تەلئەڤیڤ بۆ ئێران بڕیارێکى پەیوەستە بە ئیسرائیلەوە و واشنتنیش درێغی ناکات لە بەرگریکردن لە ئیسرائیل و پاراستنی هێزەکانی لە ناوچەکەدا. پات رایدەر، گوتەبیژى وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران لە ناو خاکەکەیەوە هێرشێکی بەرفراوان و بێوێنەی بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدا کە لەلایەن ئیسرائیل، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیانەوە رێگریی لێکرا. گوتیشى، ئەمریکا لە پەیوەندیی بەردەوامدایە لەگەڵ ئیسرائیلییەکان و هەموو هاوبەشەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ ئەوەى ململانێکان فراوانتر نەبن. ئاشکراشیکرد، لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمریکا زنجیرەیەک پەیوەندیی ئەنجامداوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەناوچەکە. لێدوانی گوتەبێژەکەى پنتاگۆن لەکاتێکدایە، ماڵپەری ئەکسیۆسى ئەمریکى ئاشکرایکردووە ئیسرائیل بڕیاریداوە هێرشەکانى بۆسەر ئێران دوابخات.